عێراق نابێتە سەکۆی هێرش کردنە سەر دراوسێکانی

وەزیری بەرگری عێراق لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە وڵاتەکەی نابێتە سەکۆی هێرش و داپەڕی سەربازیی دژی هیچکام لە دراوسێکانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەجاح شمری وەزیری بەرگری عێراق لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی تەلەڤیزیۆنی "العراقیه"ی ئەو وڵاتە ڕایگەیاند: سیاسەتی حکوومەت ئەوەیە کە رێگە نەدەین هیچ جۆرە دەستدرێژییەک لە خاکی وڵاتەکەمانەوە بکرێتە سەر وڵاتانی دراوسێمان و ئێمە بەو سیاسەتە پابەندین.

ڕاشیگەیاند: پڕ چەک کردنی سوپای عێراق پشت‌ئەستوورە بە گرێبەست لە گەڵ وڵاتانی گەورە. ئێمە لە پڕچەک کردنی پەدافەندی ئاسمانیدا لاوازین و دەبێ سیستەمگەلی پەدافەندی ئاسمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژی لایەنی دەرەکی بۆ هەرێمی ئاسمانی وڵاتەکەمان دابین بکەین.

وەزیری بەرگری عێراق جەختیشی کرد کە هێزی ئاسایشی ئەو وڵاتە لە ژێر فەرمانی فەرماندەی گشتیی هێزی چەکدارین و هەر جۆرە دەستدرێژی بۆ سەر ئەوان دەستدرێژی بۆ سەر عێراقە.

News Code 28482

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =