ئەنقەرە سنوورەکانی لە گەڵ سووریا بە ئامێرێکی نوێ کۆنتڕۆڵ دەکات

تورکیا دەیەوێ سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سووریا بە شێوەیەکی داهێنەرانە و بە کەڵک وەرگرتن لە باڵۆنگەلی گەڕۆک کۆنتڕۆڵ و چاودێری بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئانادۆلو، تورکیا دەیەوێ سنوورە هاوبەشەکانی لە گەڵ سووریا بە شێوەیەکی داهێنەرانە و بە کەڵک وەرگرتن لە باڵۆنگەلی گەڕۆک بە ناوی "Karagoz GAG" کە لە لایەن کۆمپانیای پیشەسازی بەرگریی تورکیا (ئاسلسان) بەرهەم هاتووە، کۆنتڕۆڵ و چاودێری بکات.

ئاسلسان ئەو باڵۆنەی لە میانەی فێستیڤاڵی کەش و فەزای "تەکنۆفێستی ئەستەنبۆڵ"دا ڕوونوێنی کرد و بڕیارە لە نوامبێری داهاتوودا بەهرەی لێ وەرگیرێت.

ئەو باڵۆنە کە ١٧ مەتر درێژایی و ٤٣٠ مەتری سێ جا دەفرایەتی هەیە و تا بەرزاییەکانی ٥٠٠ مەتری دەفرێت، بە وتەی هاندە باڵجی بەڕێوەبەری پڕۆژەی فرۆکەگەلی بێ فرۆکەوانی ئاسلسان، بەرهەم هاتنی دوو ساڵ دەخایێنێ و دوو مانگی دیکە ڕاسپاردەکەی ڕادەپەڕێنێت.

News Code 28481

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =