بڕیاری دەستگیریی دەمیرتاش کۆستێکی گەورە لە سەر دادپەروەری تورکیایە

سەرۆکی پارتی کۆماری گەلان، (جەهەپە) ڕەخنەی توند لە بڕیاری دووبارە دەستگیرکردنەوەی دەمیرتاش دەگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمال قڵیچدار ئۆغڵۆ سەبارەت بە بڕیاری دووبارەی دەستگیر کردنی سەلاحەدین دەمیرتاش وتی: ئەمە کۆستێکی گەورە لەسەر دادپەروەری تورکیا بوو.

 وتیشی: "ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی بە ناهەق لە گرتوخانەکان زیندانی کراون، خوێندکار، سەرباز و وێنەکێشێکی زۆر بە بڕیاری نابەجێ زیندانی کراون، چاوی جیهان لەو باریەوە لەسەرمانە، ئەمانە دەبنە پێناسی وڵاتێكی نادادپەروەر."

شیاوی ئاماژەیە چەند ڕۆژ پێش ئێستا  دادگایەکی تاوانە گەورەکانی تورکیا، داوایەکی نوێ بۆ دەستگیرکردنەوەی سەلاحەدین دەمرتاش دەرکردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دادگای سزا قورسه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌ بێبه‌ری بوونی سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له‌ تۆمه‌تی كه‌یسی "به‌ڕێوه‌بردنی ڕێكخراوی تیرۆریستی" ڕاگه‌یەنرا و بڕیاردرا بە ئازادكردنی.

News Code 28480

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =