عەبدوڵڵا گویل و قڵیچدار ئوغلوو لە سەر کاندیدی هاوبەش ڕێککەوتن

مێدیایەکی تورکیایی لە ڕێککەوتی سەرۆک کۆماری پێشووی ئەو وڵاتە و ڕێبەری پارتی ئۆپۆزسیۆن بۆ ناساندنی بەربژێری هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆک کۆماری هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئارتی گرچک، عەبدوڵڵا گویل سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا و کەماڵ قڵیچدار ئوغڵوو ڕێبەری پارتی کۆماری خوازی گەل، لە سەر ناساندنی بەربژێرێکی هاوبەش بۆ هەڵبژاردنی ۲۰۲۳ ڕێککەوتن.

ئەم هەواڵە لە حاڵێکدا بڵاو دەبێتەوە کە لەم دواییەدا ڕاپۆرتگەلێک سەبارەت بە توند بوونەوەی دژایەتییەکان و دروست بوونی لق لە نێوان دامەزرێنەرانی پارتی داد و گەشە لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاو بووەوە.

 عەبدوڵڵا گویل، عەلی باباجان و ئەحمەد داود ئوغڵوو کە هەموویان لە کەسایەتییە بەناوبانگەکانی پارتی داد و گەشە و بەرپرسانی پایەبەرزی تورکیا بوون، بە تازەیی بە هۆی دژایەتییەکان لە گەڵ ئەردۆغان لە پارتی داد و گەشە جودا بوونەوە و دەیانەوێت پارتێکی سیاسی نوێ پێک بهێنن.

News Code 28476

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =