زەریف: ڕۆحانی بۆ دیدار لە گەڵ ترامپ مەرجی هەیە

وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت: دیداری سەرۆک کۆماری ئێران و هاوتا ئەمریکییەکەی تەنیا بە مەرجێک ئەنجام دەبێت کە لایەنی بەرانبەر گەمارۆوە دژە ئێرانییەکان هەڵبوەشێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگوگۆ لە گەڵ کریستیەن ئەمان پوور پێشکەشکاری کەناڵی سی ئێن ئێن وتوویە حەسەن ڕۆحانی ئامادەیە ئەم هەفتەیە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە گەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی دیدار بکات بەڵام بە مەرجێک کە ترامپ ئامادەی ئەوەی کە پێویستە بێت و لە بەرانبەر، ئێرانیش ئامادەیە لە باتی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان، ئزینی چاوەدێری هەمیشەیی بە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکان بدات.

ئەمانپوور قسەکانی زەریفی لە تویتەکەی بڵاو کردوە و بە گێڕانەوە لە ناوبراوەوە نووسی: چڵی زەیتوون(نیشانەی ئاشتی) هەمیشە لە سەر مێز بووە بەڵام ئێمە جارێکی دیکە نیشانی دەدەین.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ژان ئیو لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا کە ڕۆژی ڕابردوو دیدارێکی لە گەڵ زەریف هەبوو، دەڵێت دیداری سەرۆک کۆماری ئەمریکا و ئێران یەکمایەتی نییە. ئامانجی سەرەکی کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکانە.

دۆناڵد ترامیش ئەگەری دیدار لە گەڵ بەرپرسانی ئێرانی  ڕەت نەکردەوە و لە هەمان کاتدا پاگەندەی کرد ئێستا بەرنامەیەکی بۆ دیدار لە گەل ئێرانییەکان نییە.

News Code 28475

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =