بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ دووشەممە یەکەمی ڕەزبەر پێش سەفەر بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی کە ڕای نەتەوەکان لەوانە نەتەوەی ئێران بوترێت و ئەو هەوڵە زاڵمانە کە بە نەتەوەی ئێران دەکرێت و هەورەها ئەو پرسە پێچراو و ئەستەمانە کە ناوچەکە لە گەڵ تووشە، بۆ خەڵک و وڵاتانی جیهان شرۆڤە بکرێت.
ناوبراو زیادی کرد: سەفەری ئەمساڵی ئیمە بۆ نیۆیۆرک گرینگایەتی تایبەتی هەیە. هەستی ئێمە ئەوە بوو کە ئەمریکییەکان نایانەوێت شاندی ئێرانی بچێتە نەتەوە یەکگرتووەکان و بەشداری بکات، یان دەترسن یان قسەکانی ئیمە بۆیان زۆر تاڵە و پێدەچێت هۆکارگەلێکیان هەبێت کە دەیانەوێت قسەکانی ئێمە لە ڕای گشتی خۆیان کاریگەر نەبێت. ئەگەر ئەوان پێیان خۆش نییە ئێمە ئەبێ پێداگری بکەین.
ڕۆحانی وتیشی: ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکدا دەچینە نەتەوە یەکگرتووەکان کە ئەمریکییەکان گەمارۆکانی خۆیان دژی ئێرانیان گەیاندووەتە ئاستێک کە خۆیان دەڵین کە شتێک نەماوەتەوە و لەم دواییەدا گەمارۆی نوێیان سەپاندەوە؛ ئەوە بە واتای داماوی تەواوی ئەمریکایە. گەمارۆ و زیاترین گوشاری ئەمریکا نەیتوانیوە کارێک بکات.
بۆچوونی ئێوە