هاووڵاتیەکی کوردلە تورکیا  ۱۲ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

بورهان بوراک، بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆی سووکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لایەن دادگای لقی ٢ ی سزایی وانەوە بە ١٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بورهان بوراک، بەکارهێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە هۆی سووکایەتی بە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە لایەن دادگای لقی ٢ ی سزایی وانەوە بە ١٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی سزا درا.

بە نووسراوی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، لە ساڵی ٢٠١٤ زایینی داستێنی کۆماری تورکیا لە پارێزگای وان بە هۆی هەفت دەقێکەوە کە ئەو هاووڵاتییە کوردە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردووەوە بە تۆمەتی سووکایەتی بە سەرۆک کۆماری وڵات دۆسیەیەکی دژی ناوبراو پێک هێنا.

لە ئەو دۆسیە بۆ بورهان بوراک لە ١ ساڵ و ٩ مانگ تا ١٢ ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بۆ ناوبراو داخوازی کرابوو. ڕۆژی ڕابردوو کۆبوونەوەی دۆسیەی بوراک لە دادگای لقی ٢ ی سزایی وان بەڕێوە چوو و دادوەری دۆسیەکە بانترین سزای بۆ ئەو هاووڵاتییە کوردە بڕیەوە.

News Code 28473

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =