سوپای دیمۆکراتیکی سووریا لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشایەوە

لە درێژەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات، هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا چەکە قورسەکانی خۆیانیان لە سنوورەکانی گرێ سپی بردە دەرەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی زانیارییەکان لە ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی، لە درێژەی هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فورات، هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا چەکە قورسەکانی خۆیانیان لە سنوورەکانی گرێ سپی بردە دەرەوە.

خەلیل حەلفۆ، فەرماندەی هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ئێوان ئەمریکا و تورکیا و سوپای دیمۆکراتیکی سووریا، دوایین قۆناغی میکانیزمی دابین کرانی ئاسایشی ناوچەی ئەمن لە ڕۆژهەڵاتی فوراتیش ئەنجام درا و هێزەکانی سوپای دیمۆکراتیکی سووریا بە چاوەدێری هێزەکانی ئەمریکا بنکە سەربازییەکانی خۆیانیان لە دەڤەری گوندی نیس تل تاکوو گرێ سپی ڕووخاند و لە ئەو ناوچە بە قووڵایی ٥ کیلۆمەتر لە سنوورەکانی تورکیا کشاوەتەوە.

فەرمادنەی ئەنجومەنی سەربازی گرێ سپی لە ڕادەست کردنی ئەو ناوچە بە هێزەکانی پارێزەری سنوورەکان هەواڵی داوە.

News Code 28472

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =