ئایا ئابووریی ئێران دەرووخێت؟

میدیایەکی رۆژئاوایی لە شرۆڤەیەکدا هەلومەرجی ئابووریی ئێرانی لێک دایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لۆب لاگ لە شرۆڤەیەکدا بە قەڵەمی "جەواد ساڵحی ئیسفەهانی" مامۆستای زانکۆی هارڤارد نووسی: داتا نوێیەکان نیشان دەدەن کە سەرەڕای سیاسەتی "گوشاری لانی زۆری"ی ترامپ هەناردەی نەوتی ئێران گەیشتۆتە سیفر و ئابووریی ئێران زیانی زۆری بینیوە. بەڵام بەوەشەوە نەیتوانیوه ئابووریی ئەو وڵاتە تووشی داڕمان و ڕووخان بکات. ئەو داتایانە هەروەها ئاماژە بەوە دەدەن کە ئابووری بە گوێرەی داتاکانی ناوەندی ئاماری ئێران، بەرهەمی ناپوختەی ناوخۆیی لە کەرتی نەوتی وڵات لەئەمساڵی هەتاویدا لە سەدا ٤،٩ دابەزینی بووە کە هێشتا دوورە لە ئاراستەی ڕووخان و داڕمان. ئەوە لە کاتێکدایە کە بەرهەم هێنانی ناپوختەی ناوخۆیی لە کەرتی نانەوتیدا کە نیشاندەری ئاستی چالاکیی ئابووری ناوخۆییە تەنیا لە سەدا ٢،٤ دابەزینی بووە.

ئابووریی ئێران زیانی زۆری بینوە، بەڵام بەو جۆرەش کە ترامپ دەڵێ نەگەیشتۆتە ئاستی کارەساتبار. بۆ زۆربەی ئێرانییەکان لێدوانی ترامپ سەبارەت بەوەی کە خەڵکی ئێران تەنانەت پارەی کڕینی نانیان نییە، نیشاندەری نائاشنایی لە ڕادە بەدەری ئەو بە پاشهاتی سیاسەتەکانیەتی. کەسانێک کە سەردانی ئێران دەکەن، بینیویانە فرۆشگەکان پڕاوپڕی کاڵایە (هەڵبەت کاڵای بەرهەمی ناوخۆیی و گران) و لە ناوەندەکانی دابەشکاریی دەوڵەتی سەرەی دوور و درێژ وەک پێوەرێک بۆ ئابووریی داڕماوی وەک ڤێنزۆئێلا، نابیندرێت.

ئەگەرچی بەرزبوونەوەی نرخەکان هاوکاتی سێ هێندە بوونی بایەخی دۆلار بۆتە هۆی دابەزینی داهاتی بنەماڵەکان لە ناوچەگەلی شاری (لە سەدا ٦،٧) و گوندی (لە سەدا ٩،١)، بەڵام ئەو دابەزینانە هێندە بەرچاو نین کە بە پێی چاوەروانیی دەوڵەتی ترامپ ئاگری ناڕەزایەتییەکان ناوچەگەلی شاری تێوەگلێنێت.

توندئاژۆیانی ئەمریکی بەو باوەڕەی کە ئێرانییەکان گەیشتۆنەتە بەربەست و نەدۆزینەوەی دەرتانێک ناچار لە وەڕسوورانی ١٨٠ دەرجەیان دەکات، درێژە بە گوشاری لانی زۆریان دەدەن. بەڵام ئەگەر ئێران رێگەیەک بدۆزێتەوە چی؟ ئەگەر ئێران بتوانێ ئابووریی خۆی بنیات بنێتەوە و ئینتیمایان بە هاوردە کەم بکەنەوە و لە گەڵ دابەزینی هەناردەی نەوتی ڕابێنن، چ دەبێت؟ ڕەنگە رێبەرانی ئێران تەرکیز بخەنە سەر ئەو سناریۆیە و بەو بڕاوەیە بگەن کە دەکرێت بە بێ قبووڵ کردنی گفتوگۆکان، ناخۆشترین دۆخەکانیش ئاوەژۆ بکەنەوە.

ئەوان لەو پێناوە دەتوانن یارمەتی لە سندووقی نێودەوڵەتی پارە وەربگرن. بە پێی پێشبینیی سندووقی نێودەوڵەتیی پارە لە ڕاپۆرتی "دوورنوێنی ئابووریی جیهان"، گەشەی نەرێنیی ئابووریی ئێران لە ٢٠٢٠ی زایینی کۆتایی پێ دێت و گەشەی ئیجابیی ساڵانە لە سەدا یەک تا ساڵی ٢٠٢٤ مسۆگەر دەبێت. ئەگەرچی ئەو پێشبینیانە زۆر دڵخۆشکەر نین، بەڵام بۆ هاندان و ڕازی کردنی رێبەرانی ئێران لە پێناو خۆبەدەستەوە نەدان و تەسلیم نەبوون بەسە.

بەرایی و دەرکەوتەی توێژینەوەکانی ئەم دواییە سەبارەت بە بازاڕکانی ئێران نیشان دەدا کە نرخی پیشەمەندی لە بەهاری ٢٠١٩ی زایینی بە بەراوەرد لە گەڵ بەهاری ٢٠١٨ (بەر لە گەڕانەوەی گەمارۆکان) ٣٢٤ هەزار کەس بەرز بووە و ژمارەی بێکاران ٣٦٥ هەزار کەس کەمی کردووە. گرینگ‌تر ئەوەیە کە نیوەی ئەو ڕێژە پیشەمەندی و دامەزرانە لە کەرتی پیشەسازی بووە و ئەوەش بەو هۆیەی دەروەستی بە هاوردەی بژێرە ناوبڕییەکان زیاتر لە کەرتەکانی دیکە کەوتە بەر شاڵاوی گەمارۆکان.

بەڵام وەڕسووران بەرەو بەرهەم هێنانی خۆجێی بەرەوڕووی دوو ئاستەنگە کە بریتین لە؛ یەک: گەمارۆکانی ئەمریکا، کە پاراستنی سازگاریی پیکهاتەیی مەبەست بۆ وەڕێخستنی دووبارەی بەرهەم هێنانی پیشەسازی پێویستی کە بەهرەمەند بوون لە بازاڕگەلی جیهانییە و گەمارۆکان چەقیان خستۆتە بەردەم ئەو هەلە و دوو: بەرهەمی خۆجێی پێویستی بەوەیە سیستەمی بانکی سەرمایەی پێویست بۆ بەرهەم هێنانی کاروکاسبی دابین بکات. سیستەمی بانکی ئێران لە ئێستادا ئەو کارە زۆر لاوازە.

ئەگەرچی دوورنوێنی بنیاتنانەوەی ئابووری ناڕوونە، بەڵام بە دڵنیاییەوە دەتوانین گریمانەی داڕمانی ئابووری ئێران و کەوتنە "سەرەوخواریی مەرگ" ڕەت بکەینەوە. هەروەها ئەگەرچی دۆخی ئابووری بۆ ئێرانیگەلێک کە پێویستیان بە پیشە و دەرمانە دڵسارد کەرەوەیە، بەڵام ئەو دۆخە هێشتا بۆ رێبەرانی ئێرانی بەو ڕادەیە دژوارە نەبووە کە ڕیسکی تیوەگلان لە شەڕی پڕتیچۆ لە گەڵ دراوسێ باشوورییەکانیان قبووڵ بکەن و ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێ بە تەنیا کۆتایی بە بەربەستی ئێستا بێنێت.

ئایەتوڵڵا عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران کە گفتوگۆ لە گەڵ ترامپی ڕەت کردووە، زۆر پێشوازی لە دۆزرانەوەی رێگەیەک بۆ گەشەی ئابووریی ناوخۆیی و ململانێ لە گەڵ گەمارۆکانە، تا بەو شێوەیە "ئابووریی بەرخۆدان" کە ئەو ساڵانێکە بەرگری لێ دەکات، بە ئەنجامی چاوەروان کراوی خۆی بگات.

News Code 28470

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 10 =