عەرەبستان نایەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکات

وەزیری ڕاوێژکاری سعوودی بۆ کاروباری دەرەوە ڕایگەیاند کە ڕیاز نایەوێت لە گەڵ ئێران شەڕ بکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, عادڵ جوبەیر وەزیری ڕاوێژکاری سعوودی بۆ کاروباری وەزارەتی دەرەوە پاگەندەی ئەوەی کرد کە ئێمە دەمانەوێت پەیوەندی باشمان لە گەڵ ئێران هەبێت .

جوبەیر بە بێ ئاماژە بە هێرشی ئیتلافی سعوودی بۆ سەر خەڵکی داماوی یەمەن پاگەندەی کرد که تاران به دوای شەڕەوەیە!!

ئەو هەروا بە دووپات کردنەوەی هەڵوێستە دژبەرانەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند کە هێرش بۆ سەر ئارامکۆ بە چەکی ئێرانی ئەنجام بووە و تاران بەرپرسیارە لەو هێرشە.

وتیشی : عەرەبستان هەمیشە دەستی هاوکاری بەرەو ئێران داکێشاوە و بە دوای شەڕ لە گەڵ ئێران نییە.

News Code 28469

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 8 =