سەبارەت بە ئێران دەمانەوێت دەرفەت بە دیپلۆماسی بدەین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئیدعای کرد: لە گەڵ ترامپ دەمانەوێ بۆ پرسی ئێراندا دەرفەت بە دیپلۆماسی بدەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەوڕۆ (یەکشەممە) لە وتووێژ لە گەڵ کەناڵی ئەی بی سی ئیدعای کرد: سەرۆک کۆمار ترامپ و من هەر دوو دەمانەوێ دەرفەت بە دیپلۆماسی بدەین.

وەزیری دەرەوە ئەمریکا وتیشی: داوا لە ئێران دەکەین کە وەک وڵاتێکی ئاسایی بجووڵێتەوە. ئێمە بە باشی کەوتووینەتە بوارێک کە ئێران ناچار بکەین بڕیار بۆ بوونە وڵاتێکی ئاسایی بدات! ئەوە تەواو ئەو شتەیە کە ئێمە دەمانەوێ.

ناوبراو لە درێژەدا ئیدعایشی کرد: ئێمە لە چوارچێوەی پێشگری لە شەڕ هەوڵ دەدەین. دەوڵەتی ئێمە بەو پرسەدا دەچێتەوە و هەمدیسان هەوڵ دەدەین بگەینە رێکارێکی دیپلۆماتیک.

News Code 28468

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =