بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پەرویز ئیسماعیلی ، جێگری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆماریی ئێران، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: حەسەن ڕۆحانی لەم سەفەرەدا جگە لە وتەدان لە لە مەکۆی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە گەڵ بەڕێوەبەرانی باڵا، هەڵکەوتە میدیاییەکان دیدار و گفتوگۆ دەکات.
هەروەها بڕیارە سەرۆک کۆماریئێران لە گەڵ هەندێ میدیا و ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی گفتوگۆ بکات و دیداری لە گەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای وڵاتانی بەشدار لەو کۆبوونەوە ببێت.
ئیسماعی زیادی کرد: سەرۆک کۆماری ئێران ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەمە نیۆیۆرک بەرەو تاران بەجێدێڵێت.
بۆچوونی ئێوە