هەر فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان ئاسمانی ئێران ببەزێنێت، تێکدەشکێت

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: هەر کەسێک کە هەرێمی سنوورەکانی ئێمە تێبپەڕێنێت دەیپێکین و ڕاشکاوانەش ڕایدەگەیێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا  ڕایگەیاند: پیشانگای فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی دوژمن کە دەستمان کەوتووە بێژەری دوو بابەتی تاڵ و شیرینن.

فەرماندەی گشتی سوپا بە وتنی ئەوی کە چیرۆکی تاڵ ئەوەیە کە نیشانی دەستدرێژی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئێرانە و چیرۆکی شیرینیشی، داکەوتنی ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەیە، وتی: داکەوتنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، بێژەری توانی ترکنۆلۆژیک و تەکنۆلۆژیای ئەمریکایە و ئەوە بوو کە ئەمڕۆکە نمانەی توانا و هێزی ئەمریکا داکەوت.

سەردار سەلامی وتیشی: ئێمە هەر کەسێک کە دەستدرێژی بکاتە سەر هەرێمی سنووریمان دەیپێکین و ڕاشکاوانەش ڕایدەگەیێنین. هەر کارێک ئەنجام بدەین دەیڵێین و بەرپرسایەتیەکەی قبووڵ دەکەین. بەڵام ئەوان بزانن کە ئەمە بەس بەشێکی بچووک لە تواناییە بەرگرییەکانی ئێرانە.

News Code 28459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 3 =