وێنەیەکی تایبەت لە گۆی مڕیخ تۆمار کرا

ئاژانسی گەردوونی ئەورووپا وێنەگەلێک بە وردەکاری بێ وێنە لە مەڕیخیان تۆمار کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیۆئەتڵەس، وێنە جیاوازەکانی گەردوون پێوی مارس ئێکسپرێس کە پێکەوە تێکەڵ کراون و لە قەبارەی وێنەگەلی گەورە و وردە پیشان دراون، دیمەنێکی زۆر جیاواز و نەبینراو لە ئاستی گۆی مڕیخیان خستووەتە بەر چاوی هۆگرانەوە.

وردە بوونەوەی هەر پیکسێڵ لە ئەو وێنەگەلە دەگاتە یەک کیلۆمەتر و تۆمار کردنیان بۆ بەرنامەڕێزی بە مەبەستی سەفەری مرۆڤ بۆ گۆی مڕیخ زەرووری دیارە. ئەو وێنەگەلە لە ڕۆژی ١٧ ی جوون کۆ کراوەتەوە و جیاوازی ڕەنگەکانی باس لە تێکەڵ بوونی مادەی کیمیایی جیاواز لە مڕیخ دەکەن.

مرۆڤ هێشتا زانیاری تەواوی سەبارەت بە ئاستی ڕووبەری مڕیخ و ڕێژەی گازە ژەهراوییەکانی ئەو گۆیەی لە بەردەستدا نییە و کەواتە هەوڵ دەدات بە وێنەهەڵگری بەربڵاو لە ئەو دەیتاگەلە، بۆ بەرنامەڕێزی سەفەرێکی گەردوونی درێژ خایەن بۆ مڕیخ زانیاری کۆ بکاتەوە.

News Code 28449

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =