هێرشی داعش بۆ سەر گوندێکی خانەقین/ ۴۰ گامێشیان گولـلە باران کرد

هەواڵی میدیا کوردییەکان باس لەوە دەکەن کە چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندى معدان لە دەوروبەرى خانەقین

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئەمڕۆ شەممە ۳۰ی خەرمانان ، چەکدارانى داعش هێرشیان کردووەتە سەر گوندى معدان لە دەوروبەرى خانەقین و سێ ماڵیان سوتاندووە و ۴۰ گامێشیشیان گولـلەباران کردووە.

بەوتەى سەرچاوەیەکى هەواڵگرى عێراق، شانە نوستووەکانى داعش پەنایان بۆ شێوازى نوێ بردووە لە هێرشەکانیاندا بۆ سەر هاووڵاتییان و هێزە ئەمنییەکان.

ماوەیەک لەمەوپێش چەکدارانی تیرۆریستی داعش لەرێگەى تەقاندنەوەى دوو مانگاوە کە بۆمبڕێژکرابوو، هێرشیکردە سەر گوندى ئیسڵاح لە ناحیەى جەلەولا.

News Code 28448

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =