ئەبووبەکر بەغدادی ئێستا له ڕۆژاوای سووریایە

پاش چه‌ند رۆژ له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆمارێكی ده‌نگی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی سه‌رۆكی گروپی داعش به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق شوێنی خۆحه‌شاردانی ئاشكراكرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئه‌بوو عه‌لی به‌سری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری بنه‌بڕكردنی تیرۆر له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ئاشكرایكرد كه‌ به‌پێی به‌دواداچونه‌كانیان ئه‌بووبه‌كر به‌غدادی له‌ خۆرئاوای سووریا خۆی حه‌شارداوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی ده‌نگوباسی عێراقی راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌شێك له‌ سه‌ردانی داعش به‌ره‌و توركیا و باكووری ئه‌فریقا هه‌ڵاتوون به‌ فه‌رمانی راسته‌وخۆی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی و به‌شێك له‌ ئه‌ندامه‌كانی تری ئه‌و گروپه‌ و خێزانه‌كانیشیان له‌ خێوه‌تگه‌یه‌كی ئاواره‌كانن له‌شاری حه‌سه‌كه‌ ی سووریا.

News Code 28447

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =