دوژمن هەڵەیەک بکات، وڵامی کوشندەی پێدەدرێتەوە

فەرماندەی هەوا فەزای سوپای پاسداران بە ئاماژە بەوەی کە دوژمن دەبێ دیالۆگی خۆی سەبارەت بە ئێران بگۆڕێت، وتی: ئەگەر دوژمن هەڵەیەک بکات، بێ گومان وڵامی دەمکوتکەر و کوشندە وەردەگرێت.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی هەوا فەزای سوپا نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەمە لە پەراوێزی پیشانگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی ڕاوکراو، بە هەواڵنێرانی وت: ئەمڕۆ گەرەترین کلسکسیۆنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جیهان لە مووزەخانەی بەرەڤانی پیرۆز و شۆڕشی ئیسلامی کراوەتەوە، ئەم مووزەخانە بێتە عیبرەت بۆ ئەوانەی هەڕەشە لە گەلی ئێران دەکەن.

حاجی زادە وتیشی: ئەمڕۆ پاش چل ساڵ لە شۆڕشی ئیسلامی دەبینین ئێران لە بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانە دا لە ڕیزی پێنج وڵاتی یەکەمی جیهان وەستاوە.

فەرماندەی هەوا فەزای سوپای پاسداران زیادی کرد: جگە لەوەش لە بواری راداردا بەرەوپێش چوونی باشمان بووە کە وێنەیەکی لە داخستنی فڕۆکەی MQ4C بینرا.

جەختیشی کرد کە ئێمە هەر وەک چل ساڵی رابردوو خۆراگرین و ئەگەر دوژمن بچووکترین هەڵە بکات ، بێ گومان وڵامێکی کوشندە و دەمکوتکەری دەدەینەوە.

News Code 28444

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 2 =