ئەمریکا شکستی سیاسەتی گەمارۆ قبووڵ بکات

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بە شکست هێنانی ئەمریکا لە سیاسەتی گەمارۆ سەپاندن، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بانگهێشت کرد کە بیر لە سیستەمی بازرگانی و ئابووری نوێ بکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە گەمارۆوە نوێیەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند: گەمارۆکان پرسێکی نوێ نین و بەس گەمارۆوە کۆنەکان بە شێوەیەکی تر دەسەپێنرێنەوە.

ناوبراو زیادی کرد: ئێران لە یەکەم گەمارۆکانەوە کە لە جۆری خۆی لە سەختترین گەمارۆکان بوون ڕێگای خۆی دۆزیوەتەوە و بە پشت بەستن بە توانانییە ناوخۆیی و هاوکارییەکان لە گەڵ وڵاتانی دۆست درێژە دەداتە گەشەی خۆی.

ناوبراو، سیاسەتی ئەمریکای سیاسەتێکی سەرلێشێواو و داماو وەسف کرد کە جگە لە زۆربێژی، تاک لایەنی و تیرۆریزمی ئابووری دژی کەسانی تر بنەڕەتێکی تری نییە و توانایی پێویستی بۆ هەر جۆرە داهێنەریەکی ژیرانە و دیپلۆماتیک بۆ چارەسەری ئاشتیخوازانەی کێشەکان لە گەڵ وڵاتانی تر نییە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە داوای لە هەموو ئەندامانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە لە بیری سیستەمێکی بازرگانی و ئابووری نوێ بن کە تێیدا کاریگەری هەوڵە دوژمنانەکانی ئەمریکا دژی گەشە و بازرگانی ئازادی نێودەوڵەتی بگاتە کەمترین ئاست.

News Code 28441

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =