دەمیرتاش:  هیچ یاسا و دادوەرێک لە تورکیا بوونی نییە

سەلاحەددین دەمیرتاش لە کاردانەوە بەو بریارەی کە دووبارە دەرکراوە و سزای زیندنای بۆ براوەتەوە. وتی: دەزگای دادێک بوونی نییە، دادوەریەک بوونی نییە، یاسا و دادوەرێک بوونیان نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی هاوبەشی پێشووی پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، دوابەدوای گەڵاڵەی نوێ و بە سەردا سەپاندنەوەی سزای زیندانی دووبارە ، لە حاڵێکدا کە نامەی ئازاد بوونی لە گرینگترین دۆسیەی دادوەری دەرکراوە؛ لە پەیامێکدا لە تویتەر لە کاردانەوە بە ئەو هەوڵە نووسی: دەزگای دادێک بوونی نییە، دادوەریەک بوونی نییە، یاسا و دادوەرێک بوونیان نییە.

ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەی خۆیدا بە ئاماژە بە پاکەیجی چاکسازی سیستەمی دادوەری تورکیا کە بڕیارە  لە لایەن پارتی دەسەڵاتداری تورکیاوە لە ڕۆژانی داهاتوو بدرێتە پەرلەمانی ئەو وڵاتە،  وتی: دادوەری و چاکسازی لە سیستەمی دادوەری؟ ئەمیش چاکسازی بۆ ئێوە... بە بۆنەی ڕووداوەکانی ٦-٨ ی ئۆکتۆبەر من و یوکسکداغ سێ ساڵە کە لە زیندانین و لێپرسینەوەمان لێدەکرێت. دادستێنی کۆماری تورکیا لە ئەنقەرە لە سەر هەمان تۆمەت دۆسیەی نوێی پێک هێناوە و بە هەمان داخوازییەوە سزای زیندانی دەکردووە. دۆخی ئێمە باشە، بێ تاوانین و بەهێزیشین. سڵاوی گەرم و خۆشەویستی پێشکەشی هەمووان.

News Code 28440

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =