پێویست بە بژاردەی سەربازی لە دژی ئێران نییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەڤانی لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا ڕایگەیاند کە پێویست نییە واشنتۆن دەست ببات بۆ بژاردەی سەربازی دژی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆنفڕانسی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لە گەڵ سکات موریسۆن سەرۆک وەزیرانی ئۆسترالیا پاگەندەی کرد: ئەگەر هێرش بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی عەرەبستان چەند ساڵ پێش ڕووی بدایە کاریگەری زۆری لە سەر نرخی نەوت دەبوو بەڵام لە سەردەمی دەسەڵاتداری من ئەوە ڕووداوێکی تێپەڕ و کورت خایەن بوو.

بە وتەی ترامپ، گەمارۆکان دژی ئێران توندترین گەمارۆکانن کە لە سەر وڵاتێک سەپاوە.

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە درێژەی پاگەندەکانی خۆی زیادی کرد: ئێمە دەتوانن زۆر ئاسان شەڕ لە گەڵ ئێران دەست پێبکەین. زۆر کەس پێیان وا بوو من لە دوو چرکەدا شەڕ دەست پێدەکەم بەڵام هەمیشە کات هەیە. من زۆر خۆم دەبوێرم و زۆر کەسیش بایەخی ئەوە دەزانن هەر چەند بڕێک دەڵێن ئەبێ بڕۆن و لە گەڵ ئێران شەڕ بکەن، بەڵام من بڕیارێک دەدەم کە لە بەرژەوەندی ئەمریکا بێت.

News Code 28438

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =