هێرش بۆ سەر ئارامکۆ سەلماندی نەوت لە خوێن بایەخی زیاترە

سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر ئارامکۆ، وتی کە ئەو هێرشە سەلماندنی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا نەوت لە خوێن بە نرخترە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المنار"، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە ڕیوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی عەلامەی شەهید حسێن کۆرانی، بە ئاماژە بە هەڵبژاردنەکانی ڕژیمی زایۆنی، وتی: نەتانیاهۆ بۆ بە دەست هێنانی زۆرینەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنەکاندا شکستی هێنا و ئەو لە خۆیدا قەیرانێکی بێوێنەیە لەو ڕژیمەدا و نیشان دەدا کە ئاستی متمانە و دەنگدانەکان دابەزیون و نەتانیاهۆ بە پشت‌بەستن بە ئەمریکاش نەیتوانیوه سەرکەوێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا هەروەها سەبارەت بە هێرش بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستان ڕایگەیاند: کرانە ئامانجی ئارامکۆ لە لایەن یەمەنییەکان بێ گومان ڕووداوێکی گرینگ بووە و ناوچەکەی هەڵتەکاند و کاردانەوەی زۆری بە دواوە بووە. هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەمبەر بەو هێرشانە سەلماندی کە بە داخەوە نەوت لە خوێن بایەخێکی زیاتری بۆیان هەیە.

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، بە ئاماژە بە قوربانیانی بێ ژوماری خەڵکی یەمەن لە بەرامبەر نەکوژرانی هیچ کەسێک لە هێرشەکەی، ڕاشیگەیاند: داوا دەکەم لەوانەی کە هێرشەکەی ئارامکۆ ئیدانە دەکەن، هاودەریش دەرببڕن لە گەلی گەمارۆدراوی یەمەن و ئاورێکیش بدەنەوە لە قوربانیانی یەمەنی و هاوسەنگی دابنێن لە نێوان خوێن و نەوتدا.

جەختیشی کرد: بە سعوودییەکانیش دەڵێم لە بری کڕینی سیستەمگەلی بەرگری ئاسمانی لە ڕووبەرە بەربڵاوەکانی وڵاتەکەی و خەرج کردنی بێ سوودی ملیۆنان دۆلار، شەڕی دژی یەمەن بوەستێنێت و تەنیا رێگەی مومکین، وەستاندنی شەڕی ستەمکارانەی دژی یەمەن و بە جێ هێشتنی خاکی ئەو وڵاتە و ڕەخساندنی هەلی گفتوگۆ لە نێوان خود یەمەنییەکانە.

نەسروڵڵا ئاماژەی بەوەش دا: دەوڵەتی ئەمریکا تا ئێستا لە بەرامبەر ئێران بە چووکدا هاتووە و هاوکات لە مامەڵەی سەدە، لە ڤێنزۆئیلا، چین، کۆریای باکوور، سووریا و عێراقیشدا شکستی خواردووە، ئەمریکا باش دەزانێ بەرەی بەرخۆدان زۆر بە هێزە و هێرش بۆ سەر ئارامکۆ سەلمێنەری ئەو هێز و دەسەڵاتەیە و کەسانێک کە یەمەندا شەڕ دەکەن ئامادەن لە پێناو بەرگری لە خۆیان تا دواهەنگاو بچنە پێش.

News Code 28433

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =