عێراق یەک بەرمێل نەوت بە عەرەبستان نادات

سەرۆکی کۆتلەی بەدر لە پەرلەمانی عێراق کاردانەوەی نیشان دا بە داواکاریی کڕیاری نەوت لە عێراق لە لایەن سعوودییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی دابەزینی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتیان پاش هێرشی یەمەنییەکان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النهرین"، حەسەن کەعبی سەرۆکی کۆتلەی بەدر لە پەرلەمانی عێراق لە کاردانەوەی بە داواکاریی کڕیاری نەوت لە عێراق لە لایەن سعوودییەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی دابەزینی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتیان پاش هێرشی یەمەنییەکان، وتی: عێراق تاقە بەرمیلێک نەوت بە عەرەبستان نادات، چونکە عێراق لە دەرەوەی یاریی ئەم دواییەیە و هاوکات بە دوای چارەسەریی پێکدادانەکانی ئەم دواییەی نێوان هەموو لایەنەکانە و عەرەبستانیش دەتوانێ لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەوانەی هێرشیان کردۆتە سەر سکاڵا تۆمار بکات.

کەعبی وتیشی: عێراق هیچ دەستێوەردانێک لە هێرشەکانی ئەم دواییەدا نەبووە و حوسییەکان هێرشیان کردۆتە سەر و ژیرانە نییە کە عێراق تاوانی هێرش بۆ سەر عەرەبستان بداتەوە و بەغدا هیچکات بەو کارە ڕازی نابێت.

شایانی باسە، بە گوێرەی سەرچاوەگەلی میدیایی عەرەبستانی سعوودی داوای کڕینی نەوتی لە کۆمپانیای نیشتمانی هەناردەی نەوتی عێراق (سومۆ) کردووە. ئەوە لە کاتێکدایە کە هەناردەی نەوت لە عێراق بۆ قەرەبوونەوەی بۆ قەرەبووکردنەوەی دابەزینی ئاستی بەرهەم هێنانی نەوتی عەرەبستان بە هۆی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی بووە.

News Code 28432

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 5 =