بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران لە لێدوانێک بۆ کەناڵی CNN جەختی کرد کە هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی بۆ سەر ئێران شەڕێکی هەمەگری لێ دەکەوێتەوە.
وتیشی: بە جیدییەوە دەڵێم ئێمە خوازیاری شەڕ نین. نامانەوێ هەمبەر بە دوژمن تووشی پێکدادان بین، بەڵام دڵنیا بن بۆ بەرگری لەم پێگەیە تاوێک ناوەستین.
زەریف هەروەها ئەمریکای بە پێشێل کردنی بەڵێنەکانی هەمبەر بە پێدانی ڤیزا بە وەفدی ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخرای نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک تۆمەتبار کرد.
ناکۆکییەکانی رۆژهەڵاتی ناڤین لە رۆژی شەممەوە هاوکات لە گەڵ هێرشی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی سوپا و کۆمیتەی هێزی جەماوەریی یەمەن بۆ سەر کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ لە عەرەبستانی سعوودی بەرزتر بۆتەوە.
بۆچوونی ئێوە