شاندی ئێرانی دەتوانێت بێتە نیۆیۆرک

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک سەبارەت بە ئەگەری سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ نیۆیۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، وتی: دەتوانن سەفەری نیۆیۆرک بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دۆناڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵام بە پرسیاری هەواڵنێرێک کە ئایا حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران سەفەری نیۆیۆرک دەکات یان نا، وتی: من بە ڕاستی نازانم. پێوەندی بە منەوە نییە. پێوەندی بە خۆیەوە هەیە. ئەبێ چاوەڕێ ببین کە چی ڕوو دەدات.

ترامپ لە درێژەدا زیادی کرد: من ئیزن دەدەن ئەوان بێنە نیۆیۆرک. تا ئەو جێگا کە پێوەندی بە منەوە هەبێت ئیزن دەدەم بێن. ڕای من هەمیشە ئەوە بووە کە نەتەوە یەکگرتووەکان، گرینگە، ئەو ڕێکخراوە بەستێنی زۆری هەیە. ئەگەر کەسێک بیەوێت بێت من کێشەیەک نابینم، کەواتە پێوەندی بە خۆیەوە هەیە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئەنتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێشتر لە ژەوڵی ئەو ڕێکخراوە بۆ چارەسەری کێشەی ڤیزەی بەرپرسانی ئێرانی بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک هەواڵی دا.

News Code 28422

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =