بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد حەلبوسی دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی هەولێر لە ئێستادا لەگەڵ رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە کۆبونەوەدایە.
بڕیارە دواتریش لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستانیش کۆدەبێتەوە.
سەردانی حەلبوسی لە چوارچێوەی دانوستانەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە کە لەبارەی بودجەی و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی دیکە دەستیان پێکردووە و ئەمڕۆش بەتایبەت لەبارەی پرسی بودجەوە گفتوگۆ دەکەن.
دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان حەلبوسی بڕیارە بچێتە دهۆک و بەشدار لە ئاهەنگی دەرچونی خوێندکارانی زانکۆی ئەمریکی کوردستان لە دهۆک بکات.
بۆچوونی ئێوە