جەختی مەسعوود بارزانی و بەرهەم ساڵح لەسەر چارەسەریی کێشەکان بە دیالۆگ

سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان و سەرۆک کۆماری عێراق جەختیان کردە سەر چارەسەریی کێشەکان لە ڕێگای دیالۆگەوە.

بە ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕۆژی چوارشەممە ١٨ی٩ی٢٠١٩ لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

ئەو شاندە لە دکتۆر فواد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و ژمارەیەک لە ڕاوێژکاران پێکهاتبوو.

لە دیدارەکەدا کە هوشیار زێباری و مەحموود محەمەد ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەوزی هەریری سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئامادەی بوون، بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان لە ئاستی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت پرسەکانى بودجەى گشتیی ساڵى داهاتووى عێراق، ڕەوشی ناوچە کێشەلەسەرەکان  و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر.

لەوبارەیەوە جەخت لەسەر بەردەوامیی دیالۆگ بۆ چارەسەر كردنی كۆی كێشەكان پابەندبوون بە دەستوور کرایەوە.

هەر لە دیدارەکەدا پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان خرایە بەر باس و تەئکید لە پێویستیی تەبایی و یەکڕیزیی لایەنە کوردستانییەکان کرایەوە.

News Code 28417

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 3 =