ترامپ داوای بژاردەی زیاتر سەبارەت بە ئێران دەکات

سەرچاوەگەلی فەرمی ئەمریکی لە خرانەڕووی هەندێک بژێرە بۆ کاردانەوەی شیمانەیی دژی ئێران لە دانیشتنی ئەمنی کۆشکی سپی لە گەڵ ترامپ هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئێن بی سی، هەندێک بەرپرسی ئەمریکی ڕایانگەیاندووە کە دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا خەریکی لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی بژێرەگەلێکی جۆراوجۆر دژی ئێران و لەوان هێرشی سایبێری، هێرشی سەربازی بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکان یان سوپای پاسداران لە کاردانەوە بە هێرشی ئەنجام دراوە بۆ سەر دامەزاروە نەوتییەکانی عەرەبستانە.

بە گوێرەی ئەو هەواڵە، ترامپ دوای لێکدانەوەی لیستێک لە داپەڕە مومکینەکان لە دژی ئێران، خوازیاری کاردانەوەیەکی سنووردار و کۆنتڕۆڵ کراوە بوو کە جێ پێی ئەمریکا لەو پێکدادنی سەربازیی هەمە لایەنە و بەربڵاو لە گەڵ ئێران نەکاتەوە.

لەو دانیشتنەدا هەروەها ئاماژە بە هەندێک پێشنیاری دیکەی وەک هێرش بۆ سەر شوێنگەلێک لە ئێران بە ئامانجی تێکدانی ڕەوتی هەڵگۆزین و فرۆشی نەوت و هەروەها کردنە ئامانجی هەندێک بنکەی مووشەکی یان بنکەی سوپای پاسداران خراوەتە ڕوو و لە هەمان کاتیشدا ئاور لە بژێرەکانی وەک تۆکمەی هێزی سەربازیی ئەمریکا لە کەنداوی فارس لە رێگەی گواستنەوەی هیزی زیاتر دراوەتەوە.

هەروەها لەو دانیشتنەدا ئاماژە بە هاوکاریی عەرەبستان و ئەمریکا لە پێناو هێرشی شیمانەیی بۆ سەر ئێران یان تۆکمەی هاوکاریی هەواڵگرانەی واشنتۆن و ڕیاز کراوە و وادیارە هیچکام لەو پێشنیارانە لە لایەن ترامپەوە قبووڵ نەکراوە و ناوبراو خوازیاری پێدانی پێشنیار و رێگەچارەی دیکە هەمبەر بە ئێران بووە.

News Code 28415

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =