هێرشی یەمەنییەکان بۆ سەر ناوەندێکی پیشەیی هۆشدار بە دوژمن بوو

سەرۆک کۆمار وتی: یەمەنییەکان نەخۆشخانە یا قوتابخانەیەکیان نەکردە ئامانج، بەڵکوو ئەوان ناوەندێکی پیشەییان بە مەبەستی هۆشدار دان کردە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری، حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چوارشەممەی کابینەی دەوڵەت بە وتنی ئەوەی کە ئەمرۆ لە پرسەکانی ناوچەکە دوو خاڵی دژ بە یەک دەبینین، وتی: لە لایەکەوە بڕێک وڵاتەکانن کە هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئەمنیەت جێگیر بکەن و لە گەڵ نائارامی و تیرۆریستەکان شەڕ دەکەن و لە لایەکی ترەوە شەڕ و نائارامی بڕێک وڵاتی تر دەبینین.

سەرۆک کۆمار لە قسەکانی دا وتی: لە لایەکەوە بڕێک وڵاتەکانن کە هەوڵ دەدەن ئاسایش و ئەمنیەت جێگیر بکەن و لە گەڵ نائارامی و تیرۆریستەکان شەڕ دەکەن و لە لایەکی ترەوە شەڕ و نائارامی بڕێک وڵاتی تر دەبینین ئەمە لە حاڵێکدایە کە بە تێپەڕینی سەڵانێکی زۆر ئەبێ بۆ هەمووان ڕوون بووبێتەوە کە بەرخۆدانی نەتەوە وشیارەکانی ناوچەکە، چرایەکی نەکوژراوە.

ناوبراو زیادی کرد: دوژمنان لە جیاتی ئەوەی کە دانی بە ئەوە دابنێن کە حزبوڵلای لوبنان چ تواناییەکی هەیە هەم لە باری زانستی و سەربازی و هەم لە باری بوێرییەوە لە گۆڕەپانەکانی شەڕ و یا قبووڵ بکەن بەشێک لە لاوانی عێراق لە ژێر ناوی حەشدی شەعبی هاتوونەتە مەیدان و تیرۆریستەکانیان ڕاو ناوە و شارە باکوورییەکانی عێراق وەکوو موسڵ، ڕەمادی، فەلوجە و کەرکووکیان ئازاد کرد و لە جیاتی دان پێدانان بە گەشە و گەورەیی نەتەوەکانی یەمەن و سووریا؛ بە دوای ئەوەن کە بە تۆمەتەوە ڕایبگەیێنن کە لە پشتی ئەو نەتەوەگەلەوە چ کەسانێک هەن.

ڕۆحانی بە جەخت لە سەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران هەرگیز خوازیاری پێکدادان لە ناوچەکە نەبووە و نابێت، وتی: ئەبێ بزانین کە نەتەوەی یەمەن دەسپێکەری پێکدادانەکان نەبوون، بەڵکوو عەرەبستانی سعوودی، ئیمارات، ئەمریکا، بڕێک لە وڵاتانی ئەورووپی و ئیسرائیل بون کە لە ناوچەکە شەڕیان دەست پێکرد و یەمەنیان وێران کرد.

ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە دوژمنانی ناوچەکە ئەبێ لە هێرشەکان بۆ سەر عەرەبستان وانە فێر ببن و بە دوای کوژاندنەوەی ئاگری شەڕ لە ناوچەکە بن تا خەڵک بکەونە ئازادی و ئاسایشەوە، ئەوانی خستە بەردەنگەوە و وتی: سیاسەتی ئێوە لە ناوچەکە بەردەوام داگیرسانی شەڕ بووە و لە ١٩ ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا هاتنە هەر کوێی ناوچەکە لەوانە عێراق، ئەفغانستان، سووریا و وڵاتانی کەنداوی فارس، نائەمنیتان لە گەڵ خۆتان هێناوە.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە ڕاستی ئەوەیە کە نەیاران ئەبێ هێزی نەتەوەکانی ناوچەکە قبووڵ بکەن و بەرەو ئاشتی و ئارامش بگەڕێنەوە، وتی: ئێران هەر ئەو جۆرە کە لە گەڵ دراوسێیەکانی خۆی لە باکوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا، پێوەندیەکی دۆستانە، برادەرانە و باشی هەیە، خوازیاری پێوەندی دۆستانە لە گەڵ دراوسێیە باشوورییەکانی خۆشی هەیە.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: پێوەندی بازرگانی و ئابووری بە بەکارهێنانی دراوی نەتەوەیی لە گەڵ تورکیا و ڕووسیا و وڵاتانی تر وەکوو عێراق دەتوانێت زۆربەی کێشەکان لە پەرەپێدانی پێوەندییەکان لە سەر ڕێگا لابەرێت.

ڕۆحانی لە بەشیکی تر لە قسەکانیدا بە وتنی ئەوەی کە ئەمریکییەکان ناتوانن بە زیاتری گوشار بگەنە ئامانجەکانی خۆیان، جەختی کرد: بە بەرپرسەکان ئەمریکا ڕایدەگەیێنم کە دانوستان لە گەڵ زیاترین گوشار نامومکینە و ئەگەر ئێوە ڕاست دەڵێن و بە دوای دانوستانن، ئەبێ هەموو گوشارەکان لە سەر ئێران ڕابگرن.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە نەتەوەی ئێران نەتەوەی ئاشتی و دیپلۆماسی و دانوستانە، زیادی کرد: ئەو کەسەی کە دەیەوێت لە ڕێگای گوشاری دەروونی، سایسی و ئابوور بە نەتەوەی ئێران زۆر بڵێت ئەبێ ئەو گوشارانە ڕابگرێت.

News Code 28409

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =