کۆڕی خوێندنەوەی ڕۆمانی " پێشەوا قاقا پێدەکەنێ" لە سنە بەڕێوە دەچێت

کۆڕێک بۆ خوێندنەوەی ڕۆمانی "پێشەوا قاقا پێدەکەنێ" لە کافە کاڵی شاری سنە به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سبەینێ پێنج شەمە ۲۸ی خەرمانان، کافە کتێبی کاڵ لە شاری سنە، کۆڕی لێکدانەوە و خوێندنەوەی زانستیانە لە سەر ڕۆمانی "پێشەوا قاقا پێدەکەنێ" بەرهەمی  کاوان نەهایی بەڕێوەدەبات.

بڕیارە لەم کۆڕەدا "بەیان عەزیزی" نووسەر ،شاعێر و توێژەری بواری وێژە و ئەدەبی کوردی و "کاوان محەممەد پوور" نووسەر و ڕۆژنامەنووس و توێژەری ئەدەبیات لەسەر  ڕۆمانەکەی کاوان نەهایی قسە بکەن.

کاتی بەڕێوەچوونی ئەو کۆڕە کاتژمێر ٦ی ئێوارە لە شاری سنە، چوار ڕێیانی سەفەری، کۆڵانی تووتی، بینای کافە کتێبی کاڵ ڕاگەیێندراوە و هاتن بۆ هەموو لایەنگرانی ئەدەب و وێژەی کوردیە.

News Code 28407

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =