ئەربەعین جیهانییە و جیهانی تر دەبێتەوە/ سپاسی خێوەتداران و گەلی عێراق دەکەم

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: لە دڵەوە سپاسی خێوەتدارانی ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینیی ئیمام حسێن لە عێراق و گەلی ئەو وڵاتە دەکەم بۆ میوانداریی زیارەتکاران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەمە ۲۷ی خەرمانان، ژمارەیەک لە خیوەتدارە عێراقییەکان کە هەموو ساڵێک لە چلەی ماتەمینی حسێنی دا میوانداریی زیارەتکاران دەکەن چوونە دیداری ئایەتوڵڵا خامنەیی.
لەم دیدارەدا ئایەتوڵڵا خامنەیی لە سەرەتای ئەم دیدارەدا وتیان: لە دڵی خۆم و گەلی ئێرانەوە سپاسی هەموو ئێوە خیوەتداران دەکەم کە لە ڕۆژانی ئەربەعین ، کەرامەت و دڵۆڤانی خۆتان دەگەیننە ئەوپەڕ، هەروە سپاسی گەلی عێراق و بەرپرسانی عێراقی دەکەین کە ئاسایش بۆ زیارەتکاران دابین دەکەن  بەتایبەت سپاس لە زانایانی ئایینی بەڕێز و مەرجەعە باڵاکانی عێراق کە کەشی زیارەت و برایەتی بۆ گەلی دوو وڵات دەڕەخسێنن.  

ڕێبەری باڵای ئێران هەروەها ڕایانگەیاند کە ڕێپێوانی ئەربەعین دەتوانێ ڕێگای گەیشتن بە ئامانجی کۆتایی ئوممەتی ئیسلامی واتا پێکهێنانی شارستانیەتی گەورە و نوێی ئیسلامی خۆش بکات.

ئەوەشیان وت کە ڕێپێوانی ئەربەعین بابەتێکی بێ وێنە و جیها نییە و جەختیان کرد کە ڕێپێوانی گەورەی ئەربەعین خۆی نیشانەی ورە و خواستی خوای گەورەیە بۆ سەرکەوتنی ئوممەتی ئیسلامی و ئەوەشیان وت کە دەبێ ئەم ڕێپێوانە لایەنی نێودەوڵەتی لە خۆی بگرێت و ئیما  حسێن و مەعریفەتی حسێنی جیهانی بێتەوە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: جیهانی ئەمڕۆ گیروودەی ستەم و گەندەڵی و دزێوییە و زۆر پێویستی بە ناساندنی سەربەستی حسێنیە و ئەگەر ئیما حسێن بە باشی بناسرێت، لە ڕاستیدا ئیسلام و قورئان ناسێندراوە.

 ڕێبەری بە جەخت لەسەر ئەوەی کە مەنتق و لۆژیکی ئیمام حسێن ڕزگارکەری جیهان لە دەسەڵاتی کوفر و چەوسێنەری بوو ، وتیان: مەنتقی ئیمام حسێن ، مەنتقی بەرگری لە ماف و خۆڕاگری لە بەرانبەر ستەم و زوڵمە و گەنجانی جیهان و گەلانی بێ لایەن، ئەمڕۆ تینووی ئەم مەنتقەن و ڕێپێوانی ئەربەعین دەتوانێ مەعریفەت و مەنتقی حسێنی بە جیهان بناسێنێت.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی ئەوەشیان وت کە ئیمام حسێن تەنیا هی شیعەکان نییە بەڵکوو هی هەموو مەزەبە ئیسلامییەکان لەوانە شیعە و سوننەیە و هی هەموو مرۆڤایەتیە و هەر بۆیەش جگە لە موسڵمانان کەسانی دیکەش لەم ڕێپێوانەدا بەشدارن.

News Code 28406

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =