هەوڵی زیندانیە داعشییەکان بۆ هەڵاتن لە دەست کوردەکانی سووریا

کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا لە هەوڵی زیندانیانی داعش بۆ هەڵاتن لە زیندانێک لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردەکان هەواڵی دا .

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکا بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی کوردی سووریا ڕاپۆرتی دا کە نزیک بە ١٢٠٠ تۆمەتباری ئەندام لە گرووپی تیرۆریستی داعش لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکان لە باکووری سووریادا ئەسیرن  کە ٤٥٠٠ کەسیان لە وڵاتانی بیانی بە تایبەتی وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکان. 

ئەو کەناڵە ئەمریکییە لە یەکێک لە زیندانەکانی ژێر کۆنترۆڵی کوردەکانی سووریا ڕاپۆرتێکی کۆ کردووەتەوە کە نزیک بە ٥٠٠٠ کەسی  تۆمەتبار بە ئەندامێتی لە گرووپی داعشی تێدایە. هێزەکانی کوردی سووریا دۆخی ئەمنیەتی توندیان بۆ ڕێگری لە هەڵاتنی زیندانییەکان بەکار هێناوە. بەم حاڵەوە، زیندانییەکانی داعش هەوڵیان داوە لە ئەو زیندانە هەڵبێن بەڵام کوردەکان توانیویانە ڕێگری بکەن لە هەڵاتنیان.

ماوەیەکی زۆرە کوردی سووریا داوای لە وڵاتانی ئەورووپایی کردووە کە شارۆمەندانی داعشی خۆیان وەرگرنەوە و لە وڵاتی خۆیاندا دادگاییان بکەن بەڵام تا ئێستا زۆربەی وڵاتان ئامادە نەبوونە ئەو کارە بکەن و داعشییەکانیان وەرگرنەوە.

News Code 28405

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =