شارەوانێکی دیکەی کورد لە تورکیا دەستگیر کرا

دوابەدوای دەستگیر کرانی مەلەکە گوکسو، شارەوانی کارایازی لە پارێزگای ئەرزڕووم دادگا سزای ٧ساڵ و نیو زیندانی بە سەر ئەو شارەوانە کوردەدا سەپاند و رەوانەی زیندانی پالاندوکنی ئەرزڕوومی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆژنامەی ئورنسل، لە درێژەی پاڵاوتنی شارەوانییەکانی سەر بە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان، هێزەکانی پۆلیسی ئەرزڕووم مەلەکە گوسکو، شارەوانی کارایازی لە پارێزگای ئەرزڕوومی تورکیای لە گەڵ ٢ ئەندامی تری ئەنجومەنی شارەوانی دەستگیر و ڕەوانەی بەردەم دادگا کرد.

لە کۆبوونەوەی دادگایی کردنی گوسکو، داخوازیی سزای ٧ ساڵ و نیو زیندانیی دادستێنی کۆماری تورکیا لە پارێزگای ئەرزڕووم بۆ گوسکو بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپە تیرۆریستییەکان لە لایەن دادوەرەکەوە پشت ڕاست کرایەوە و ناوبراو لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا لە دادگاوە بۆ زیندانی پالاندوکن، هەڵکەوتوو لە ناوچەی یاقوتیەی ئەرزڕووم گواسترایەوە.

News Code 28403

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =