پلەی جیهانیی ئێران لە تەکنۆلۆژیای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان

بەرپرسی ئەرکانی گەشەی تەکنۆلۆژیاکانی بواری گەردوونی و گواستنەوەی پێشکەوتوو، وتی: ئێران لە بواری گەشەی تەکنۆلۆژیاکانی بواری فڕۆکەی بێ فڕۆکەواندا پلەی پێنجەم تا حەوتەمی جیهانی هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ، دکتۆر مەنووچێهر مەنتقی لە لێدوانێکدا لە لە کۆبوونەوەی پیشە، کۆمپانیا زانست بنەڕەت و ستارت ئاپەکانی بواری بەرهەم و خزمەتەکانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بە وتنی ئەوەی کە پێش بینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٣ ئاستی بازاڕی جیهانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بگاتە ٢٥٠ ملیار دۆلار، وتی: ئەگەر بمانەوێت لە ئەو بازارە بەشێکی یەک لە سەدیمان هەبێت ئەبێ هەوڵی تایبەت لە ئەو بوارە بدەین.

ناوبراو وتیشی: یەکێک لە ئەو بوارانە کە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان زۆر بەکار دەهێنرێن، بواری لێکدانەوەیی و ژێرخانییە، کەواتە ئەگەر دەمانەوێت لە ئەو بارە پێش بکەوین ئەبێ سێ بواری گواستنەوە، ژێرخانی و لێکدانەوەیی بۆ گەشەی بەکارهێنانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانمان پێناسە بکەین.

ناوبراو لە کۆتاییدا وتی: بەختەوەرانە سندۆقی داهێنەری و گەشە بۆ بەڕێوە بردنی کۆبوونەوە و ڕووداوە لێزانییەکان لە ئەو بوارە ئامادەیی پێویستی هەیە، کەواتە دەتوانین لە ئەو کۆبوونەوەگەلە کۆمپانیا زانست بنەڕەتە چالاکەکان لە ئەو بوارە بەرەو پیداویستییەکانی وڵات ڕێنوێنی بکەین و چارەسەریان بکەین.

News Code 28402

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 6 =