بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەریى کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا

سەرۆک کۆمارى عێراق و سەرۆکى هەرێمى کوردستان جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەولێر ـ بەغدا و بەردەوامیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنى کێشەکان لەسەر بنەماى دەستوور کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە کۆبونەوەیەکدا کە دوێنێ لە هەولێربەڕێوەچوو، بەرهەم ساڵح و نێچیرڤان بارزانی کۆبوونەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان لەو دیدارەدا گفتوگۆ لە بارەی پرسە گرنگەکانی نێوان حکوومەتی فیدراڵ و حکوومەتی هەرێمى کوردستان کرا، بەتایبەتی پرسەکانى بودجەى گشتی ساڵى داهاتووى عێراق و ماددەى (۱۴۰) و داڕشتنى یاساکان و هەڕەشە و مەترسییەکانى تیرۆر و توندڕەوى.

دەستەى سەرۆکایەتیی پەرلەمانى کوردستان، جێگرانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان، جێگرى سەرۆک وەزیران و وەزیرى دارایی عێراق و ژمارەیەک لە بەرپرسانى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەى ئەو دیدارە بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگیی پاراستنی یەکڕیزیى لایەنە کوردستانییەکان لە عێراق و هێزە عیراقییەکان و کارى پێکەوەییان و یەکدەنگى لەسەر پرسە چارەنوسسازەکان و برەودان بە پەیوەندییەکانی هەولێر ـ بەغدا کرایەوە.

News Code 28399

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =