گەورەترین ئەستێرەی نۆترۆنی گەردوون دۆزرایەوە

ئەستێرەناسان گەورەترین ئەستێرەی نۆترۆنیان کە کێشی دوو هێندەی خۆر و ٧٠ هێندەی زەوییە، دۆزییەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە دەیلی مەیل، ئەستێرەناسان گەورەترین ئەستێرەی نۆترۆنی گەردوونیان بە پێکهاتەیەکی زۆر کۆما دۆزیەوە کە کێشی دوو هێندەی خۆر و ٧٠ هێندەی زەوییە.

مادەی پێکهێنەری ئەم ئەستێرەیە بە ڕادەیەک کۆمایە کە پانتای ١٨ مایلە. ئەستێرەگەلی نۆترۆنی لە راستیدا پاشماوەی کۆمای هەورەئەستێرەکانن کە بە شێوەی هەورەنوێی ئەستێرەیی تەقیونەتەوە.

بە وتەی تێنکفۆل کرۆمارتی خوێندکاری دوکتۆری زانکۆی ڤیرجینیا و توێژەری باڵای ئەم پڕۆژەیە، ئەو ئەستێرە قەبەیە کە ناوی J۰۷۴۰+۶۶۲۰ لێ نراوە، ٤٦٠٠ ساڵی تیشکی لە زەوی دوورە.

تەلەسکۆپی گرین بەنک لە رۆژئاوای ڤێرجینیا ئەو ئەستێرە نۆترۆنیەی دۆزیوەتەوە و دەرکەوتووە ئەو ئەستێرە تەپ ئەستێرەیەکە کە تیشکی ڕادیۆئەکتیڤ بڵاو دەکاتەوە.

News Code 28396

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =