توورەج ئەسڵانی خەڵاتی فستیڤاڵی دهۆکی مسۆگەر کرد

توورەج ئەسڵانی سینەماکاری ناسراوەی کورد خەڵاتی "لێهاتوویی نوێ"ی لیژنەی داوەرانی حەوتەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی دهۆکی بۆ دەرهێنانی فیلمی سینەمایی "حەماڵی زێڕ" مسۆگەر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی سینەمایی "حەماڵی زێڕ" لە نووسین و دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی سینەماکاری ناسراوەی کورد بە هاوکاریی هادی نادری و لە بەرهەمهێنانی "مەنسوور سوهراب‌ پوور" لە نوێترین بەشداریی نێونەتەوەیی خۆی بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران و بە ئامادەبوونی "توورەج ئەسڵانی" و "پەیام ئەحمەدی‌نیا" ئەکتەری سەرەکیی فیلمەکە لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دهۆک" لە شاری دهۆکی هەرێمی کوردستان نمایش کرا و توانی لە بەشی "لێهاتوویی نوێ" خەڵاتی پەلکەمێوی زێڕینی لیژنەی داوەرانی ئەو فێستیڤاڵە کە مسۆگەر بکات.

ئەسڵانی پاش وەرگرتنی خەڵاتەکەی لە حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دهۆک"، ئەو خەڵاتەی بەخشییە هەموو دەرهێنەرانی ماندوونەناسی ئێرانی

لە بەیاننامەی لیژنەی داوەرانی بەشی ڕکابەریی "سینەمای جیهان" کە پێکهاتبوون لە "جاستین باردا" (بەڕیەوبەری هونەری لە ئەمریکا و سەرۆکی لیژنەی داوەران)، "مەحمەد فازل کۆشکون" (دەرهێنەری تورک)، "ماریا سێچمیدێت" (بەرهەم هێنەری دانیمارکی)، "ئایدا پەناهەندە" سناریست و دەرهێنەری ئێرانی و "هۆویک حەبەشیان" ڕەخنەگری سینەمای لوبنانی، سەبارەت بە فیلمی "حەماڵی زێڕ" هاتووە: بۆ شێوازێکی تایبەتی و ئاوێتە کردنی سێکانسگەلی کورت و بڵیند و پاراستنی ڕۆڵی کارای دۆخی ئابووری لە چیرۆکی فیلمدا و هەروەها کێشە و گرفتی ئەکتەران لە پێناو دەرباز بوون لەو کیشمەکێشە و پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی لە دەلاقەیەکی کۆمێدیای تاڵ؛ خەڵاتی "لێهاتوویی نوێ" ئاراستەی توورەج ئەسڵانی دەرهێنەری فیلمی "حەماڵی زێڕ" دەکرێت.

حەوتەمین خولی فیستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی "دهۆک" لە چوارچێوەی فیلمە بڵیندە سینەماییەکان، کورتە فیلم و فیلمە دیکۆمێنتارییەکان لە چەندین بەشی پێشبڕکێ و دەرەوەی پێشبڕکێ و لەوانە: بەشی پێشبڕکێی "سینەمای جیهان"، بەشی پێشبڕکێی "سینەمای کوردی"، بەشی "ڕوانینێک بە سینەمای جیهان"، بەشی "پانۆڕامای سینەمای کوردی"، بەشی "نمایشی تایبەت" و... لە ڕۆژانی ۹ تا ۱۶ی سێپتەمبەری ۲۰۱۹ لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک، هەروەها هۆڵە سینەماییەکانی "دهۆک مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چوو.

News Code 28395

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =