بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحسن ڕەزایی سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ (سێ شەممە) لە کۆبوونەوەی تۆڕی جەماوەریی سایبێری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە شاری ئابعەلیدا وتی: سەرۆک کۆمار نابێ هەتا بە رێبواریش چاوی بە ترامپ بکەوێت، مەگین مشتی بۆ ڕازاندبێتەوە. چونکە هەر وێنەیەک لە گەڵ ترامپ بۆ دانوستان بگیرێت، خەیانت بە بەرخۆدان و شۆڕشی ئێمەیە.
سکرتێری مەکۆی دیاری کردنی بەرژەوەندییەکانی نیزام بەرجامی بە لوتکەی سەرکەوتنی بیرۆکەی لیبراڵەکانی ناو دەوڵەت و مەجلیس زانی و وتیشی: کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام دەبێ کۆتاییەک بێت بۆ بیرۆکەی لیبراڵی لە وڵاتدا.
ڕەزایی بە ئاماژە بەوەی کە "ئێمە قەناعەتمان بە دەرکرانی بۆڵتۆن نییە و رۆژێک دادێ کە ترامپ دادگەیی دەکەین"، جەختی کرد: ئەگەر دۆخی وڵات دژە ئەمریکی و دژە لیبراڵی بێت و مەجلیسی شۆڕشی پێک بێت ئەوا ئەو پەیامە دەگەیێندرێت کە گەلی ئێران بۆ جارێکی دیکە ئەمریکای شکست داوە.
بۆچوونی ئێوە