هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەکات

سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا جەختیان کرد: هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا ئاڵۆزی ناوچەکە زیاتر دەکاتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆمارەکانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە بەیاننامەیەکی هاوبەش، وێڕای جەخت لە سەر بەڵێنی پتەوی خۆیان لە سەر سەروەریی، سەربەخۆیی، یەکێتی و یەکپارچەیی خاکی سووریا، تەواوی هەوڵەکان بە مەبەستی پێکهێنانی ڕاستیگەلێکی نوێ لە سووریا بە بیانووی شەڕ دژی تیرۆریزم لەوانە خۆبەڕێوەبەریی ناڕەوایان ڕەت کردەوە.

بڕگەکانی بەیاننامەکە بە شێوەی خوارەوەیە:

١.بڕیاری خۆیان لە سەر تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە سێ قۆڵییەکان لە سووریا دووپات کردەوە.

٢. لە سەر بەڵێنی پتەوی خۆیان لە سەر سەروەری، سەربەخۆیی، یەکیتی و یەکپارچەیی خاکی کۆماری عەرەبی سووریا و هەروەها بە جاڕنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیان کرد.

٣. لە سەر ڕێز بۆ بڕیارە نێودەوڵەتییەکان لەوانە بڕیارنامەی ٤٩٧ ی ئەنجومەنی ئاسایش لە پێوەندی لە گەڵ گولانی داگیرکراو جەختیان کرد. ئەوان هەروەها هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر سووریایان پێشێل کرانی یەکپارچەیی و سەروەریی ئەو وڵاتە هێنایە ئەژمار کە دەبێتە هۆی ئاڵۆزتر بوونەوەی دۆخی ناوچەکە.

٤. دۆخی باکووری سووریایان لێک دایەوە و جەختیان کرد کە ئاسایش و سەقامگیری لە ئەو ناوچە تەنیا لە ڕێگای ڕێز بۆ سەروەریی و یەکپاریچەیی خاکی ئەو وڵاتەوە بەدی دێت.

٥. تەواوی هەوڵەکان بە مەبەستی پێکهێنانی ڕاستیگەلێکی نوێ لە سووریا بە بیانووی شەڕ دژی تیرۆریزم لەوانە خۆبەڕێوەبەریی ناڕەوایان ڕەت کردەوە و ئامانجی خۆیان بۆ وەستان لە بەرانبەر دابەشکاران بە ئامانجی لاواز کردنەوەی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا و هەروەها ئاسایشی نەتەوەی وڵاتانی دراوسێیان ڕاگەیاند.

٦. ئەوان دۆخی ئەدلەبیان لێک دایەوە و بە جەخت لە سەر پاراستنی ئاسایش لە سەر ئاڵۆز بوونی دۆخی مرۆیی لە ئەو ناوچە و هۆشدارییان دا و ڕێککەوتن کە هەوڵی دیاری کراو بۆ کەم کردنەوەی پێشێل کارییەکان ئەنجام بدەن.

٧.  لە سەر ئەو بڕوایانە کە کێشەی سووریا ڕێگاچارەی سەربازیی نییە و تەنیا لە ڕێگای سیاسیەوە چارەسەر دەبێت جەختیان کرد.

٨. لە سەر تەواوی کردنی کاری کومیتەی یاسای بنەڕەتی ڕەزامەندیان ڕاگەیاند و پاڵپشتییەکانی خۆیان لە هەوڵەکانی نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دەست خستنی ڕێککەوتن لە نێوان لایەنە سوورییەکان لە پێوەندی لە گەڵ ئایینی کاری کومیتەی یاسای بنەڕەتی ڕاگەیاند.

٩.  ئەوان لە سەر  گەیشتنی یارمەتییە مرۆڤدۆستانەکان بۆ تەواوی سوورییەکان لە سەرتانسەری وڵات بە بێ هیچ پێش مەرجێک جەختیان کرد.

١٠.  لە سەر ئاسانکاری گەڕانەوەی ئارام و خۆخوازانەی ئاوارەکان و کەسە بێ ماڵ و حاڵەکان بۆ ناوچەی سەرەکی ژیانیان لە سووریا و دڵنیا بوون لە مافی گەڕانەوە و پاڵپشتی لێیان جەختیان کرد.

١١. لە بەشداری عێراق و لوبنان وەکوو چاوەدێرانی نوێی کۆبوونەوەی ئاستانە پیشوازیان کرد.

١٢. جگە لە پرسی سووریا، دوایین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتی و هەروەها هاوکارییەکان لە بوارە جیاوازەکانیان لێک دایەوە و لە سەر بڕیاری خۆیان لە سەر تۆکمە کردنەوەی هاوکارییە هاوبەشە ئابووری و بازرگانییەکان جەختیان کرد.

١٣. بڕیاریان دا کۆبوونەوەی سێ قۆڵی دواییان لە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر داوای سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بەڕێز ڕۆحانی بەڕێوە ببەن.

١٤. سەرۆک کۆمارەکانی ئیسلامی ئێران و فیدراسیۆنی ڕووسیا دەسخۆشی خۆیانیان لە سەرۆک کۆماری تورکیا بەڕێز ڕەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی میوانداری کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەرپرسان لە ئەنقەرە دەربڕی.

News Code 28385

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 9 =