ئەبووبەکر بەغدادی داوای ئازاد کردنی ژنە داعشییەکان لە عێراق و سووریا دەکات

سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی دەنگی داوای ئازاد کردنی ژنە داعشییەکانی ناو زیندانەکانی عێراق و سووریای کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ،   میدیای فیراق سەر بە گرووپی تیرۆریستی داعش ڕۆژی دووشەممە گرتەیەکی دەنگی کە وادیارە هی ئەبووبەکر بەغداییە، بڵاو کردەوە.

لە ئەو گرتە دەنگییە سێ خولەکییە، هاتووە: ئۆپراسیۆنە ڕۆژانەکانی داعش لە بەرە جیاوازەکان لە ئارادایە. ناوبراو لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە ڕێکەوتی ئەو جۆرە ئۆپراسیۆنانە ئاماژە دەکاتە سەر چەندین ناوچە لەوانە وڵاتی مالی و هەروەها ناوچەی شام.

لە بەشێکی تر لە ئەو گرتەیەدا، بەغدادی داوا لە پاڵپشتەکانی داعش دەکات تا ژنە دیلەکان لە کەمپەکانی عێراق و سووریا لە زیندان ئازاد بکەن.

شیاوی باسە کە هەزاران ژن لەوانە هاووڵاتیگەلێک لە بڕێک وڵاتانی ئەورووپی و ئەفریقای باکوور بە قبووڵ کردنی یاسا دژە مرۆڤی و توندڕەوانەکانی داعش چوونەتە ڕیزی ئەو گرووپە تیرۆریستییەوە و زۆربەیان لە گەڵ ئەندامانی ئەو گرووپە زەواجیان کردووە.

News Code 28382

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 5 =