هونەرمەندێکی کوردستانی بەشداریی فێستیڤاڵی مۆسیقای تالین  دەکات

سەعدوڵڵا نەسیری هونەرمەندی ناسراوەی کوردستانی بەشداریی فێستیڤاڵی مۆسیقای تالین لە پایتەختی سلۆڤانیا دەبێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعدوڵڵا نەسیری بە ئاماژە بە بەشداری بوونی بەردەوامی لە فێستیڤاڵگەلی وڵاتانی ئەورووپی و ئاسیایی لە ماوەی ٧ ساڵی ڕابردوودا، وتی: لە ماوەی ئەو ساڵانەدا بە پارەی خۆم بەشداری ئەو فێتسیڤاڵەکان دەبووم و ئێستا تاقە هونەرمەندێکم لە وڵاتی ئێرانەوە بەشداری فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی ئەورووپا لە شاری تالینی پایتەختی سلۆڤانیا دەبم.

وتیشی: سەرجەم بۆ ماوەی یەک مانگ لە وڵاتانی ئەورووپیدا کۆنسێرتم دەبێ و لە درێژەی ئەو سەفەرەدا دەچمە فێستیڤاڵی مەولانای ڕۆمی لە شاری لتیۆنی.

نەسیری بە ئاماژە بە دەوڵەمەندیی مۆسیقای کوردی و بەشداریی کوردەکان لە گرینگترین فێستیڤاڵەکانی مۆسیقای جیهانی، ڕایگەیاند: شێعر و شێوازی بەرهەمەکانم زۆربەیان هونراوە و داڕشتەی خۆمن.

ئەو هونەرمەندە کوردە ڕاشیگەیاند: لە ١٥ ساڵی ڕابردووە تا ئیستا دوو کتێب لە ژێر ناوی "ئاوێتەکاریی پزیشکی نەریتی و مۆسیقا" و "ئێنسکۆپێدیای مۆسیقای کوردی"ـم ئامادە کردووە و بە خۆشحاڵییەوە بەزوویی ئاراستە دەکرێن.

سەعدوڵڵا نەسیری لە دایکبووی ساڵی ١٣٥٥ی هەتاوی لە شاری سنەیە و دوای ئاشنابوونی بە ئامێرە مۆسیقاییەکانی دەف، پیانۆ، ترۆمپێت و کلارینێت، لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە دیوان دەژەنێ و چەندین ئالبۆمی مۆسیقایی و لەوان تاکژەنیاریی دیوان، ژوان، دیلان، پاییز و ...ی بە دەنگ و ژەندنی خۆی بڵاو کردۆتەوە.

سەعدوڵڵا نەسیری نازناوی هونەرمەندی ئاشتی لە فێستیڤاڵی ٢٠١٦ی وڵاتی فەڕەنسای لە شاری دیۆژێن، هونەرمەندی هەڵبژاردەی فێستیڤاڵی جیهانی سەما و مۆسیقای وڵاتی پۆڵاندا بۆ ئاهەنگی مەجنوون و هونەرمەندی هەڵبژاردەی فێستیڤاڵی سەما و مۆسیقای ئیتالیای لە ساڵی ٢٠١٥ی دوورگەکانی ساردینیای لە کارنامەی خۆیدا هەیە.

News Code 28376

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =