بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە گفتوگۆی تەلەفونی لە گەڵ عادڵ عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ڕایگەیاند کە زانیارییەکانی ئەمریکا پشتڕاستی دەکاتەوە لە خاکی عێراقەوە هێرش نەکراوەیە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی عەرەبستانی سعوودی.
پەمپێئۆ وتیشی: ئەمریکا زانیاریگەلێکی لە بەردەستە کە لێدوانی بەرپرسانی عێراقی لەبارەی بە کار نەبرانی خاکی وڵاتەکەی بۆ هێرش کرانە سەر عەرەبستان پشتڕاست دەکاتەوە.
پێشتر نووسینگەی عادڵ عەبدولمەهدی بە دەرکردنی بەیاننامەیەک گومانە میدیاییەکان سەبارەت بە بەکارهێنرانی خاکی عێراق بۆ هێرش کردنە سەر پاڵاوگەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی ڕەت کردبوەوە.
بۆچوونی ئێوە