پێویستمان بە نەوت و گازی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاگەندەی ئەوە دەکات کە واشنتۆن هیچ پێویستیەکی بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, دۆناڵد ترامپ , سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئەمڕۆ لە توویتێکدا بە پێچەوانەی هەموو هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ دەست داگرتن بە سەر وڵاتانی نەوت خێز, پاگەندەی کرد کە ئەمریکا هیچ پێویستی بە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە.

ترامپ نووسی: ئێمە لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە بواری وزە باش کارمان کردووە. ئێمە بە شێوەی بێ خەوش وزەمان هەناردە کردووە و ئێستا بەرهەم هێنەری یەکەمی وزەی جیهانین.

پاگەندەشی کرد کە ئەمریکا پێویستی بە نەوت و گازی ڕۆژهەڵاتی ناڤین نییە و نەوت هەڵگری زۆر کەمی لەوێ هەیە . بەڵام یارمەتی هاوپەیمانەکانی دەدات.

News Code 28371

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =