ڕێز لە تەمەنێک خزمەتی فەرهەنگی سەید ئیسماعیل حسێنی گیرا

ئەنجومەنی ڕێزگرتن لە ناودارانی کوردستان ، سەردانی ماڵی سەید ئیسماعیل حسێنی، نووسەر و توێژەری ناسراوەی کوردستانی کرد و ڕێزیان لە خزمەتە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی ئەو کەسایەتییە تێکۆشەرە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەندامانی ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە ناودارانی کوردستان لە درێژەی زنجیرە کۆبوونەوەکانی ڕێزگرتن لە خزمەتەکانی ناودارانی کوردستان لە کۆبوونەوەیەکی ئەدەبی و هونەریدا رێزی لە خزمەت و زەحمەتەکانی چەندین ساڵەی سەید ئیسماعیل حسێنی شاعیر و نووسەری کوردستانی گرت.

یەحیا سەمەدی بەرپرسی ئەنجومەنی ڕێزلێنان لە ناودارانی کوردستان لە ئەو کۆبوونەوە وتی: ڕێزلێنان لە خزمەت و زەحمەتەکانی هەڵکەوتەکانی پارێزگا کارێکی گرینگە کە بەداخەوە هێشتا زەحمەت و خزمەتەکانی زۆربەی ناودارانی پارێزگا بۆ خەڵک نەناسراوە.

کولسووم عوسمان پووریش لە ئەو رێوڕەسمەدا وتی: سەید ئیسماعیل حسێنی تەمەنی خۆی لە ڕێگای بەرز کردنەوەی فەرهەنگ و وێژەی کوردی دانا و هەروەها لە دەیەی شەست لە ڕادیۆ سنە وەکوو نووسەر و بێژەر شانازی هاوکاریم لە گەڵ مامۆستا حسێنی هەبوو کە بێ گومان تواناییە بێ وێنەکانی ئەو هۆی شانازی تەواوی کوردستانییەکانە.

ناوبراو زیادی کرد: خزمەت و هەوڵەکانی چەندین دەیەیی مامۆستا حسێنی لە بواری وێژەی فارسی و کوردی، زانستە ئایینی و قورئانییەکان شیاوی بانترین ڕێزلێنانەکانە و ئەخلاقی باشی ناوبراو نمانەیەکی گەورە بۆ فەرانبەرانی مێدیای نەتەوەیی و چالاکانی بواری مێدیا و وێژەی کوردستانە.

سەید ئیسماعیل حسێنیش لە ئەو ڕێوڕەسمەدا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ریزلێنان لە ناودارانی کوردستان بە بۆنەی بەڕێوە بردنی ئەو ڕێوڕەسمەوە دەسخۆشی کرد و وتی: ئێمە هەرچیکمان کە هەیە لە زانایان و ناودارەکانەوە هەیە و هیوادارم هەمووان لە بواری پارێزوانی لە بنەماکانی شوناس و فەرهەنگمان تێبکۆشین و هەست بە بەرپرسایەتی بکەین.

ناوبراو لە درێژەدا جەختی کرد: زمان، فەرهەنگ و وێژە لە سەرمایە گەورەکانی ئێمەن و ئەبێ لە ئەو سەرمایەگەلە پارێزوانی بکەین چونکوو ژێربینای گەشەی کۆمەڵگای ئێمە فەرهەنگە.

لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا وەکوو پلانی بەرنامە پیشووەکانی ئەنجومەنی ڕیزلێنان لە ناودارانی وکردستان، بە پیشکەش کردنی لەوحی ڕێزلێنان و خەڵات، ڕێز لە سەید ئیسماعیل حسێنی و هاوژینەکەی گیرا.

News Code 28361

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =