زەروورەتی درێژەی شەڕ دژی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلەب/ دەبێ بۆردمانی خەڵکی یەمەن کۆتایی بێت

سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە بوردۆمانی خەڵکی یەمەن دەبێ کۆتایی پێ بێت، وتی: درێژەی شەڕ دژی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلەبدا زەروورییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیی لە فرۆکەخانەی مێهرئاباد بەر لە سەفەری بۆ تورکیا لە پێناو بەشداریی لە پێنجەمین خولی دانیشتنی سێ قۆڵیی سەرکردەگەلی ئێران، ڕووسیا و تورکیا، ڕایگەیاند: درێژەی شەڕ دژی تیرۆریستان لە ناوچەی ئەدلەبدا زەروورییە و لە ناوچەی رۆژهەڵاتی فورات کێشەمان هەیە و ئامادەبوونی ئەمریکا لەوێ دەستدرێژکارانە، نایاسایی و دەستێوەردەرانەیە.

ڕاشیگەیاند: دەستێوەردان و دەستدرێژیی ڕژیمی زایۆنی لە پەیوەندی لە گەڵ سووریا و پاڵپشتیی لە تیرۆریستان و هێرشەکانی ئەو ڕژیمە بۆ سەر خەڵکی سووریا بەشێکن لە نیگەرانی ناوچەیی و سێ وڵاتی بەشداربووی دانیشتنەکانی تورکیا. کەوایە پرسی سەرەکیی ئەو دانیشتنە چارەسەریی کێشەکانی سووریایە و گرینگترینیان ناوچەی ئەدلەب و رۆژهەڵاتی فوراتە.

ڕۆحانی ڕیفۆرمی دەستووری سووریا و گەڕانەوەی ئاوارەکانی بە بەشێکی دیکە لە پرسەکانی ئەو دانیشتنە زانی و وتی: وەک پێشتر وتوومانە پرسەکانی ناوچە لە رێگەی وڵاتانی ناوچە و بە گفتوگۆ چارەسەر دەبن و سووریا و یەمەنیش لەو باسەدا دەگونجێن و ئەوی ئێستا ناوچەی تێوەگلاندووە و زۆربەی وڵاتانی جیهانی نیگەران کردووە لە سای پلانی هەڵە و پیلانەکانی ئەمریکا لە ناوچەیە.

سەرۆک کۆمار زیادی کرد: ئەمریکا بە پاڵپشتی لە ئیمارات و عەرەبستان بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی بێ تاوانی یەمەن و سەیر ئەوەشە لە بری ئەوەی خۆی بۆ ئەو تاوانانە ئیدانە بکات، بەردەوام وڵاتانی ناوچە و خەڵکی خەباتگێڕی یەمەن تۆمەتبار دەکات. ئەگەر بمانەوێ ئاسایشی ناوچە دەستبەر بکەین، دەبێ کۆتایی بێنین بە دەستدرێژکاری و دەستێوەردانی ئەمریکی و ڕژیمی زایۆنی.

ناوبراو لەبارەی زەروورەتی پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکان جەختی کرد: بەردەوام پەیوەندی لە گەڵ دراوسێکان بە تایبەت پەیوەندیی نزیک و دۆستانە بۆ ئێمە گرینگ بووە. ڕووسیا و تورکیاش دراوسێی ئێمەن و لە گەڵ ئەو دوو وڵاتە و وڵاتانی دیکەی دراوسێمان پەیوەندیی زۆر نزیک و دۆستانەمان هەیە. ئێمە ئامادەین لە گەڵ دراوسێکانمان کێشەگەلی ناوچە لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکەین و لە بابەتی یەمەنیش باوەڕمان بە گفتوگۆی یەمەنی – یەمەنی هەیە و دەبێ خێرا بۆردومان خەڵکی ئەو وڵاتە بوەستێندرێت.

News Code 28357

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =