ترامپ بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا پێویستی بە وێنەی دووقۆڵی لە گەڵ ڕۆحانییە

"ڕابێرت ئیسمیت" لای وایە بۆڵتۆن خوازیاری بەرەنگاربوونەوەی سەربازی لە گەڵ تاڵەبان و ئێران بوو و لە هەمان کاتدا ترامپ لە گەڵ نزیک بوونەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٠ دەیەوێ لە هەڵوێستی دیپلۆماتیک کەڵک وەرگرێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشێ نێودەوڵەتی – فاتمە محەمەدی پوور: زۆربەی چاودێران لە سەر ئەو بڕوایەن کە بە دەرکرانی "جان بۆڵتۆن" ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا، دەکڕی چاوەروانی گۆڕانکاری لە سیاسەتەکانی دەوڵەتی ئەمریکا بین.

لەوبارەیەوە رۆژنامەی ئەمریکیی "واشنتۆن پۆست" لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بەوەی کە بوونی بۆڵتۆن لە باڵاترین ئاستی دەوڵەتی ترامپ ئاستەنگێکی گەورە بوو لە بەردەم دانوستانی تارانو  واشنتۆن، نووسی: دەرکرانی ئەو لە کۆشکی سپی دەتوانێ گۆڕانێکی بنەمایی لە سیاسەتی دەرەکی ترامپ هەمبەر بە ئێران بخەملێنیت. لابردنی بۆڵتۆن دوو حەوتە بەر لە دەسپێکی دانیشتنەکانی کۆمەڵەی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان دەتوانێ ڕێخۆشکەر بێت بۆ دیداری ترامپ و ڕۆحانی و هاوکات دەتوانێ لە پرسی دانوستاندا پەیامێکی ئیجابی بێت بۆ ئێران.

هەروەها ماڵپەڕی شڕۆڤەیی دیفێنس وان بە بڵاوکردنەوەی وتارێک لە نووسینی "تووماس وایت" لەوبارەیەوە نووسی: دەرکرانی کتوپڕی "جان بۆڵتۆن" لە دەوڵەتی ترامپ کارێکی ناچاری بوو و ئەوەش هیچ دەرەوەستی بە سمێلە ئەفسانەییەکەی یان شێوەی هەڵسوکەوتی کەسێنی ئەو لە گەڵ سەرۆک کۆماردا نەبووە. دەرکرانی ئەو بە پێی پرێنسیپێکی گرینگ لە سیاسەتی دەرەکی ئەنجام دراوە. ترامپ دەیەوێ وەرزێکی نوێ بنووسێت و وەرزی ملیتاریزم و گوشاری لانی زۆری دابخات و پەیجووری وەرزی ڕێککەوتنەکان و خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ بێت. ئەو چیتر خوازیاری دانیشتن لە گەڵ رێبەرانی ئێرانە و دەیەوێ لە گەڵ تاڵەبان، کیم جۆنگ ئوون و ڤیلادیمیر پووتین سەبارەت بە کۆنتڕۆڵی چەک و چۆڵ گفتوگۆ بکات.

بەڵام بەوەشەوە هێشتا پرسیارگەلێکی وەک ئەوەی کە "هۆکاری سەرەکیی دەرکرانی جان بۆڵتۆن چ بوونە و ئایا دەرکرانی هێمایەکە بۆ گۆرانی سیاسەتی دەرەکی ئەمریکا؟"، لە ئارادان و بۆ ئەو مەبەستە هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پڕۆفیسۆر ڕابێرت ئیسمیت مامۆستای پەیوەندیگەلی نێودەوڵەتیی زانکۆی ویلایەتی سانفرانسیسکۆ ئامادە کردووە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* هۆکارەکانی دەرکرانی "جان بۆڵتۆن" لە پۆستی ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا چ بووە؟

ـ جان بۆڵتۆن بە هۆکاری کەسێنی و سیاسی لە پۆستەکەی وەلا نراوە. کەسایەتی بۆڵتۆن زۆر ڕێزدارانە نییە و ئەو حەز دەکات لە ڕا دەربڕینی لای هاوکارانی و بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان لە گەڵ سەرۆک کۆماریش بە تووڕەیی و دەنگ‌هەڵبڕانە بدوێت.

سەرۆک کۆمار ترامپ زۆر حەز بە یاریدەدەرانی بەڕێز و نەرم و نیان دەکات. لە باری سیاسییەوە ترامپ پێشوازی لە شەڕ و بەرەنگاری لە گەڵ ئێران و تاڵەبان دەکات، لە کاتێکدا ترامپ بە تایبەت لە گەڵ نزیک بوونەوەی لە هەڵبژاردەنەکانی سەرۆک کۆماری ٢٠٢٠، دەیەوێ دیپلۆماسی تاقی بکاتەوە، لانی کەم لە گەڵ سەرۆک کۆماری ئێران دیدار بکا و دەرفەتێکی وێنە گرتن لە گەڵ ئەوی بۆ بڕەخسێت. کەواتە بۆ ئەو مەبەستە پێویستی بە ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی بە هەڵوێستێکی دیپلۆماتیک هەیە.

* ئایا بە دەرکرانی "جان بۆڵتۆن" گۆرانێک لە سیاسەتی دەرەکیی ئەمریکادا دێتە ئاراوە؟

ـ  پەمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕوانگە و بۆچوونی هاوشێوەی بۆڵتۆنی هەیە، بەڵام بۆچوونەکانی ئەو کەمتر زەخت‌ هێنەرە. کەواتە شایەدی گۆڕانێکی زۆر لە ئاستی سیاسەتی دەرەکیدا نابین. بۆ وێنە من چاوەروانی ئەوە نیم کە پەمپێئۆ بۆ ئاسانکاری لە دیداری ترامپ و سەرۆک کۆماری ئێران، پێشنیاری هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان لە دژی ئێران بدات.

* ئایا بە دەرکرانی "جان بۆڵتۆن" بە واتای شکستی سیاسی سەربازیی ترامپە؟

ـ ترامپ سیاسەتی دەرەکی ڕوون و یەکپارچەی نییە. کەواتە بە بڕوای من دەرکرانی جان بۆڵتۆن لە پۆستی ڕاوێژکاری ئەمنی نیشتمانی ئەمریکا بە شکست یان سەرکەوتنی سیاسەتی دەرەکیی ئەو نازانم.

شێوەی ئەو بۆ ئیدارەی کاروباری وڵات گۆڕاوە. ترامپ هاوکات هەندێ جار لە سیاسەتی سەربازی و هەندێ جار لە سیاسەتی دیپلۆماسی بۆ ئیدارەی وڵات و سیاسەتی دەرەکیی بەهرە دەبات.

News Code 28356

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =