ڕێگا پێشنیارییەکانی ئێران پرسی یەمەن چارەسەر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاوانبار کردنی ئێران، کۆتایی ناهێنێت بە کارەساتی یەمەن، لە ەبرانبەردا، قبووڵ کردنی پێشنیاری یەمەن بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەسپێکردنی دانوستان، ئەگەری هەیە کۆتایی بهێنێت بە پرسەکە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوە لە پەیامێکدا پەمپێئۆی خستە بەردەنگەوە و وتی: نە تاوانبار کردنی ئێران، بەڵكوو قبووڵ کردنی ڕێگا پێشنیارییەکانی ئێران پرسی یەمەن کۆتایی پێدێنێت.

زەریف لە ئەو پەیامەدا هێناویە: بە شکست لە سیاسەتی زیاتری گوشار، پەمپێئۆ ڕووی کردووەتە سیاسەتی زیاترین فریو. ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە ئەو بیرۆکەوە کە سەرتر بوون لە بواری چەک و تەقەمەنی دەبێتە هۆی سەرکەوتنی سەربازی، ئەمڕۆکە لە یەمەن گیریان کردووە. تاوانبار کردنی ئێران کۆتایی ناهێنێت بە ئەو کارەساتە. لە بەرانبەردا، قبووڵ کردنی پێشنیاری ئێران لە خاکەلێوەی ٩٤ لە سەر کۆتایی هێنان بە شەڕ و دەسپێکردنی دانوستان، ئەگەری هەیە کۆتایی بهێنێت بە ئەو پرسە.

News Code 28351

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =