ئەفسەرێکی پلە خوار فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی داخست

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپای پاسدارانی ئێران ئاماژە بە داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمریکی لە لایەن ئەفسەرێکی پلە خوارەوە کرد و وتی: بێ گومان لە ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا، بنکەکانی لە ناوچەکە دەکرانە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ئەمیر عەلی حاجی زادە لە پرۆگرامێکی تایبەتی بۆ بەردەنگانی دەرەکی، سەبارەت بە چۆنیەتی داخستنی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی MQ-۴ی ئەمریکی، ڕایگەیاند: ئێمە لەو ئۆپەراسیۆنە جگە لە پێکانی ئەو فرۆکە ئەمریکییە کە تەنیا چەند کیلۆمەتر هاتبووە ناو ئاسمانی وڵاتەکەمان، دەشمانتوانی فرۆکەی P۸ی ئەوان کە ٣٥ کەسی تێدا بوو، بپێکین، بەڵام ئەو کارەمان نەکرد و هۆکاری چارەنووسی ترامپیش هەر ئەو پرسە بوو.

حاجی زادە بە ئاماژە بە هەستیاریی هێزەکانی کۆماری ئاسمانی لە بەرامبەر دەستدرێژی بۆ سەر ئاسمانی وڵاتەکمان و ڕووداوی فرۆکەی بێ فرۆکەوان هوشدارێک بووە لەوبارەوە، ڕوونی کردەوە: ئەگەر ئەمریکا بیویستبا کاردانەوە نیشان بدات و تەنانەت ئەگەر زەوییەکی چۆڵ و بیابانی ئێمەیان بپێکابایە، وەڵاممان دەدانەوە و لە ئەگەری وەڵامی ئەوان، شەڕی دەستی پێ دەکرد.

فەرماندەی هێزی هەوافەزای سوپا بە ئاماژە بە ئامادەیی هەموو هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لەو قۆناغەدا، بیری هێنایەوە: بێ گومان لەو کاتەدا بنکە ئەمریکییەکانی عەدید لە قەتەر و زەفرە لە ئیمارات و کۆپاپۆرێکی ئەمریکی لە دەریای عەمان لە ژێر چاوەدێری بوون و لە ئەگەری کاردانەوەی ئەمریکا، دەکرانە ئامانج. هەڵبەت با ئەوەش بزانن کە هەموو بنکە و پاپۆرەکانی ئەمریکی لە مەودای ٢ هەزار کیلۆمەتریی بڕەوی مووشەکی ئێمەدان.

ناوبراو هەروەها ڕووانییە چەمکەکانی ئافەند (هێرش) و پەدافەند (بەرگری) و ڕاشیگەیاند: لە ئافەنددا هێزەکان بەر لە ئۆپەراسیۆن فەرمان وەردەگرن، بەڵام لە پەدافەنددا بەو شێوە نییە و ئەفسەرێکی پلە خواریش دەتوانێ هەڵمەتدەر بێت و ئەوە هەمان شتە کە لە ڕووداوی فرۆکەی بێ فرۆکەواندا ئەنجام درا و من خۆشم دوای پێکرانی ئەو فرۆکەیە لە ڕووداوەکە ئاگادار بوومەوە.

سەردار حاجی زادە باسی لەوەش کرد کە نە ئێران و نە ئەمریکا خوازیاری شەڕ نین و زیادیشی کرد: هەڵبەت مومکینە هێزەکانی ناو مەیدان کە لە پەیوەندیدان، کاری لەو جۆرە ئەنجام بدەن و لەو ئەگەرەدا شەڕ هەڵدەگیرسێت و ئێمە هەمیشە خۆمان بۆ ئەو دۆخە ئامادە کردووە و لە ئامادەیی کامڵداین.

News Code 28350

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =