هێرش بۆ سەر عەرەبستان لە خاکی عێراقەوە درۆیە

حکومەتی عێراق رەتیدەکاتەوە لە خاکی عێراقەوە هێرش کرابێتە سەر دامەزراوە نەوتییەکانی سعوودیە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکایەتی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: عێراق ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویانکردبوەوە، تیایدا باس لەوە دەکەن خاکی عێراق بەکارهێنراوە بۆ هێرشکردنە سەر وێستگە نەوتیەکانی سعودیە.

 حکومەتی عێراق ئەوەشی دووپات کردەوە: "دەستووری وڵاتەکەمان رێگەنادات بە یارمەتیدانی دوژمنانی وڵاتانی دراوسێمان، کە وەک برا و هاوڕێمان وان".

جەختیشی کردەوە سزای توندی ئەوکەسانە دەدرێت ئەگەر بیانەوێت دەستور پێشێل بکەن.

 دوێنێ شەممە، له‌ رێگای فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ هێرش كرایه‌ سه‌ر دو کارگەی ئارامكۆ لە سعودیە و هێرشه‌كه‌ زیانی گیانی به‌دوای خۆیدا نه‌هێنا و په‌نجه‌ی تۆمه‌تیش بۆ هیچ لایه‌نێك درێژ نه‌كرا، به‌ڵام حوسییه‌كانی یەمەن له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕاسته‌وخۆ ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه‌ ئه‌وان هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه‌.

News Code 28347

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =