ڕەشترین مادەی جیهان بەرهەم هێنرا

نەژیارڤانانی زانکۆی ئێم ئای تی لە لێکۆڵینەوەکانی خۆیان بە شێوەی هەڵکەوت ڕەشترین مادەی جیهانیان بەرهەم هێناوە کە دەتوانێت ٩٩.٩٥ لەسەدی تیشک وەربگرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەنجێگت، نەژیارڤانانی زانکۆی MIT مادەیەکیان بەرهەم هێناوە کە ڕەنگەکەی ١٠ ئەوەندەی ڕەشترین مادەی بەرهەم هاتوو لە جیهان ڕەشترە. ئەو مادە کە دەتوانێت ٩٩.٩٥ لەسەدی تیشک وەربگرێت و لە گەشەی نانۆتوبە کەربۆنییەکان بە شێوەی ڕاست لە سەر فۆیلی ئەلمینیۆمی کە بە کلۆر داپۆشراوە بەرهەم دێت.

سەیر لەوەدایە کە ئەو مادە بە شێوەی هەڵکەوت و لەناکاو دۆزراوەتەوە و بە وتەی لێکۆڵەران توانای بەکارهێنانی زۆری هەیە. بە وتەی برایان واردل یەکێک لە مامۆستایانی ئەو زانکۆیە ئەو مادە دەتوانێت لە تەلەسکۆپە گەردوونییەکان بەکار ببرێت تا گۆیەکانی دەرەوەی کۆمەڵەی هەتاو باشتر ببینرێن. واردل پێی وایە دەتوانرێت تەنانەت ئەو مادەیە ڕەشتر بەرهەم بهێنن.

News Code 28344

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =