دۆزینەوەی ئۆختاپووسێکی سەرسووڕهێنەر لە قووڵایی دەریاکان

لێکۆڵەران کە بۆ ناسینی شتە سەرسووڕهێنەرەکانی قووڵایی دەریاکان هەوڵ دەدەن، بە بەکارهێنانی ئەقیانووس پێوێکی پێشکەوتوو توانیان ئۆختاپووسێکی سەرسووڕهێنەر بە ڕواڵێتێکی هاوشێوەی چەتری ڕزگاری بدۆزنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە یاهونیوز، ئەو ئۆختاپووسە کە لایەن ئەقیانووس پێوی ناتیلوس ناسراوە وەکوو چەترێکی ڕزگاری کە خەریکە دەکرێتەوە دەجووڵێت و کاتێک کە بازووەکانی بە تواوەتی دەکرێتەوە دەبێتە هاوشێوەی باڵۆن.

لێکۆڵەران وا بۆی دەچن کە ئەو ئۆختاپووسە کە بۆ بوونەوەرەکانی دەوروبەری ترسەناک و تۆقێنەرە لە بنەماڵە Cirroteuthidae ە. ئاڵبەت بڕێک لە لێکۆلەران پێیان وایە کە ئەو ئۆختاپووسە جۆرێکی بنەماڵەیی نوێیە.

ئەو ئۆختاپووسە لە قووڵایی ١٦٠٠ کیلۆمەتری ئاو و لە نزیکی دورگەی بیکر لە ئەقیانووسی ئارام دۆزراوەتەوە.

News Code 28343

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =